Rewa Mahmut Hasan
05 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2016
ئەرزەڕۆم - AA
لەگەڵ بەردەوامی شەپۆلی سەرماوسۆڵەی زستان و بارینی بەفرێکی زۆر لە شارۆچکەی ساریکامیش سەربە پارێزگای قەرس، منداڵانی شارۆچکەکە دەست دەکەن بە خلیسکان لەسەر بەفر.
شارۆچکەی ساریکامیش لە تورکیا، یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییە گرنگەکان و لەئێستادا بەهۆی بەفرێکی زۆرەوە کە لە ناوچەکە باریووە، منداڵان یاری خلیسکان دەکەن، ئەگەرچی هێشتا وەرزی خلیسکان لەسەر بەفر دەستی پێ نەکردووە لە ناوچەکە. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەستووری بەفر لە ئەردەخان ١٦ سانتیمەتر و لە ئاگری ١٠ سانتیمەتر و لە قەرس و ئەرزەڕۆم گەیشتووەتە ٣ سانتیمەتر.