Muhammet Ali Kemal
05 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازیی لەباڵیۆزی نوێی ئیسرائیل لەئەنقەرە، ئیتان نائێ و شاندی یاوەری کرد.
لەکۆبوونەوەیەکدا کە لەکۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو، باڵیۆزی نوێی ئیسرائیل لەئەنقەرە پەڕاوی متمانەی خۆی پێشکەشی سەرکۆمار کرد.
دواتر ئیتان نائێ و ژمارەیەک لەکارمەندانی باڵیۆزخانەکە، وێنەیەکی یادگارییان لەگەڵ ئەردۆغان گرت.
ئاڵای تورکیا و ئیسرائیل پێکەوە بەسەر یاخەی باڵیۆز و کارمەندانی باڵیۆزخانەکەوە، بووە جێگەی سەرنج.
هەر لەنێو شاندەکەی ئیسرائیلدا هاوسەری نائێ و کچ و کوڕەکەی بوونیان هەبوو.