Rewa Mahmut Hasan
03 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2016
شەش گولـلە هاوەن لە شارۆچکەی جەرابلوسی سووریاوە کە لەژێر کۆنترۆڵی داعشدایە، بە ئاراستەی شارۆچکەی کارکامشی شاری عەنتابی تورکیا دەتەقێنرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست كەوتوون، دوو لە گولـلە هاوەنەكان كەوتۆتە ناو زەویەكی چۆڵی پشتی بینای شارەوانی كاركامشەوە و ئەوانەی تریش لە گەڕەكەكانی تر كەوتوون و دوای رووداوەكەش پسپۆری تایبەت بانگهێشت كران بۆ پوچەڵ كردنەوەی ئەو گوللانەی كە نە تەقیونەتەوە.
بەمەبەستی پوچەڵكردنەوەی گولـلە هاوەنەكان، چەند رێگایەكی ناو شارۆچكەكە داخران و بینای خزمەتگوزاری شارەوانی كاركامش كە نزیكی سەر سنوورە چۆڵ كرا و بەشێك لە هاووڵاتییانی گەڕەكی كارانفیلی نزیك سنوور، لەسەر رێنمایی هێزە ئەمنیەكان، ماڵەكانی خۆیان چۆڵ كرد.
لەم نێوەندەدا، بەهۆی بەزاندنی سنووری توركیا و سەروەرییەكەیەوە ، توركیا بە مووشەكی رەشەبا و چەكی دیكەی قورس هێرشی كردە سەر رەبایەكانی داعش لە سووریا.