Davut Çolak,Rewa Mahmut Hasan
21 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2017
کۆپنهاگن - AA
حکوومەتی دانیمارک بڕیاری دا کە لەسەر داوای ئەمریکا ٥٥ سەرباز رەوانەی ئەفغانستان بکات.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی ژیلیاند-پۆستەن، لەسەر داوای ئەمریکا، دانیمارک ٥٥ سەربازی خۆی رەوانەی ئەفغانستان دەکات، لەکاتێکدا خۆدی ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ رەوانە کردنی ٤ هەزار سەرباز بۆ ئەفغانستان.
لە هەواڵەکەدا هاتووە کە رەوانە کردنی ٥٥ سەربازی دانیمارکی بۆ ئەو وڵاتە، ساڵانە بڕی ٣٥ ملیۆن کرۆن خەرجی زیادەی دەبێت لەسەر بوودجەی ئەو وڵاتە. ئەمە لەکاتێکدایە کە ٩٧ سەربازی دانیمارکی دیکە لە ئەفغانستان لەئەرکدان.