Murat Ünlü,Hemın Othman Mohammed
21 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2017
پاریس - AA
رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسی (MoDem) له فه‌ڕه‌نسا، فرانسوا بایرو، كه سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، مانوێل ماكرۆن له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری و گشتیی وڵاته‌كه‌یدا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كردووه، ده‌ستی له پۆستی وه‌زاره‌تی داد كێشایه‌وه.
پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه بایرو كه لێكۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌ستپێكرابوو به‌هۆی دابه‌شكردنی مووچه به‌شێوه‌یه‌كی نائوسوڵی به‌سه‌ر كادرانی راویژكار ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی ماكرۆن كرد و، ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه به‌شداری له‌و كابینه‌یه‌ی حكوومه‌تدا ناكات كه ئه‌مڕۆ راده‌گه‌یه‌ندرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بایرو كاته‌كانی ئێواره كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز بكات.
هاوكات وه‌زیری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ماریل دی سارنیز، كه له‌سه‌ر لیستی هه‌مان بزووتنه‌وه چووه‌ته كابینه‌ی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه و، ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه سارنیز پۆستی رابه‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی MoDem به‌ڕێوه‌ده‌بات.