Kübra Ağaçyetiştiren
13 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک کە پێشتر لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازەوە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ دانرابوو، سەربازێک بەناوی باهادر ریدوان تاڵای شەهید بووە.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: "لە ١٢ی تەمووزی ٢٠٢٤دا، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی دەستکرد کە پێشتر لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازەوە دانرابوو، هاوڕێی قارەمانمان باهادر ریدوان تاڵای شەهید بوو، هاوڕێیەکی دیکەی قارەمانمان برینداربوو و دەستبەجێ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "داوای لێخۆشبوون لە خودا بۆ شەهیدە ئازیزەکەمان دەکەین کە لەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەستدا و ئازارێکی قووڵیان لا دروست کردووین، سەرەخۆشی لە خێزانە بەهادارەکەیان و سوپای تورکیا و گەلە ئازەزەکەمان دەکەین و شیفای بەپەلەش بۆ هاوڕێ بریندارەکەمان دەخوازین".