Kosar OSMAN
10 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2016
پرۆژەیاسایەکی سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لەمەڕ درێژکردنەوەی ئەرکی سەربازانی سەر بە هێزی دەریایی تورکیا لە کەنداوی عەدەن بۆ ماوەی ساڵێک، لەلایەن پەرلەمانەوە پەسند کرا و بەم پێیە لە رۆژی 10ی شوباتەوە ماوەی ساڵێکی تر دەخرێتە سەر ئەرکەکە.
ئەم درێژکرانەوەیە ئەو سەربازانەی هێزی دەریایی تورکیا دەگرێتەوە کە لە کەنداوی عەدەن، دەریای عومان و دەوروبەریدا لە ئەرکدان. پرۆژەیاساکە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا تاوتوێ کرا و دەرکەوت کۆکە لەگەڵ مادەی 92ی دەستوور و ئەوە بوو کە پەسند کرا.
وەزیری بەرگریی تورکیا عیسمەت یڵماز کە لەبری حکوومەت قسەی کرد رایگەیاند: "دوای درێژکرانەوەی ماوەکە و جێبەجیکرانی بڕیارەکە، کار لەسەر ئەو رەشنووسە دەکرێت کە رۆژی 3ی شوباتی 2015 لەبارەی مۆڵەتی ساڵێکی سەربازانی سەر بە هێزی دەریایی بەرز کرابۆوە".