Abdullah Shukur, Sarmand Hameed
22 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2016
بەپێی بڕیاری داواکاری گشتی ئەنقەرە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆزی ھەوڵی کودەتای رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، ٢٨٣ سەرباز لە فەوجی گاردی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەستگیر کران.
چاوەڕوان دەکرێت کە دەستگیر کراوان بۆ بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە بگوازرێنەوە.
ھاوکات لە دوای تەواوبوونی کارەکان لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە، دەستگیر کراوان رەوانەی دادگای ئەنقەرە دەکرێن.