Abdullah Shukur
22 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2016
ئاژانسی ئانادۆڵو کتێبێکی بەناوی "خولەک بە خولەک ھەوڵی کودەتای رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی " لەسەر ھەوڵی کودەتای شەوی ١٥ی تەمووز لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی و ھاوکات کاردانەوەی خەڵک دژی ئەم ھەوڵە ئامادە کرد.
ئەم کتێبەی ئاژانسی ئانادۆڵو گشت پێشھاتەکان و رووماڵەکانی پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لەبارەی ھەوڵی کودەتاکە لەخۆ دەگرێت و بە "بەڵگەیەکی مێژوویی" ھەژمار دەکرێت.
کتێبەکە بە خۆرایی بەسەر ھاووڵاتیان دابەش دەکرێت
لە کتێبەکەدا کاردانەوەی گشت وڵاتانی جیھان لەبارەی ھەوڵی کودەتاکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی نیشان دراوە و ھاوکات تیایدا ئاماژە بە ژمارەی قوربانیان و دەستگیرکراوان کراوە.