Fırat Taşdemir
22 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، دەستگیرکردنی ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە قادر سەزگینی راگەیاند لەلایەن هێزەکانی جەندرمەوە لەسەر رێگای سلۆپی-جیزرە کە بە ٢٣ تۆمەتی جیاواز، داواکراوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای شرنەخ باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر پەکەکە/کەجەکە-پەیەدە/یەپەگە، لەسەر رێگای سلۆپی-جیزرە ئۆتۆمبێلێکی تاکسیان راگرت کە سێ سەرنشینی تێدا بوو.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە یەکێک لەو سێ سەرنشینەی تاکسیەکە قادر سەزگین-ە کە ناوە نهێنییەکەی باران ئەحمەد-ە و بە ٢٣ تۆمەتی جیاواز بەتایبەتی ''ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار'' داواکراو بووە.
سەزگین لە ساڵی ٢٠٠٥دا پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە، لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١دا لە پارێزگای عوسمانییە باشووری تورکیا بەشداریی لە پەلامارێکی پەکەکە/کەجەکەدا کردووە کە تیایدا دوو پۆلیس گیانیان لەدەستدا، لە ١٣ی ئابی ٢٠١٢دا، بەشداریی کردووە لە پەلامارەکانی سەر خاڵی پۆلیسی قائیمقامیەتی قەزای ئەرزین سەربە پارێزگای هاتای باشووری تورکیا و فەرماندەی جەندرمەی قەزاکە و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قەزاکە.