Kaan Bozdoğan
22 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف رەشید ئەنجام دا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرکۆماری نوێی عێراق پیرۆزبایی لە عەبدوللەتیف رەشید کردووە.
هەر لە میانی پەیوەندییەکەدا، ئەردۆغان رایگەیاندووە کە لەگەڵ عێراقی دراوسێی وڵاتەکەی بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گشت بوارەکاندا بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ ئاسایش و سەقامگیریی و خۆشگوزەرانیی ناوچەکە.