Ekrem Payan
29 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2017
شرنەخ - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو، رێگای سه‌ره‌كی نێوان شرنەخ-وان-ی به‌سه‌ركرده‌وه كه دروستكردنی درێژه‌ی هه‌یه.
دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی رێگای نێوان داغڵجا-چوكورجا له هه‌كاری كه دروستكردنی درێژه‌ی هه‌یه، سۆیڵو به یاوه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتیی جه‌ندرمه، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر به هێلیكۆپته‌ر گه‌یشته شرنەخ.
دوای گه‌یشتنی سۆیڵو لێدوانێکی دا و، پاشان به یاوه‌ری شانده‌كه‌ی رێگای سه‌ره‌كی نێوان شرنەخ-وانی به‌سه‌ركرده‌وه كه دروستكردنی درێژه‌ی هه‌یه.
له‌م نێوه‌نده‌دا سۆیڵو زانیاری له به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی رێگاكانی وشكانی، ئه‌نوه‌ر یوجه و به‌رپرسانی دیكه‌وه سه‌باره‌ت به كاره‌كان وه‌رگرت و، به به‌رپرسی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری گوت كه له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردووه‌وه هیچ پێشكه‌وتنێك له كاری ریگاكهدا نه‌كراوه و، گوتی: "سه‌ره‌تای تشرینی یه‌كه‌م دووباره دیینه‌وه. ئه‌گه‌ر پێشكه‌وتن نه‌بێت ئه‌وا ببوورن. هه‌تا ئێمه دوابكه‌وین چالاکییەکانی تیرۆریستان زیاد دەبێت".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا سۆیڵو، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له هه‌كاری رێگای نێوان داغڵجا-چوكورجای به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه.
سۆیلو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رێگای شرنەخ-وان كه هێشتا كاره‌كانی به‌رده‌وامه و ته‌واونه‌كراوه، له‌ڕووی ئابوورییه‌وه كاریگه‌ریی گرنگی بۆ ناوچه‌كه ده‌بێت و ده‌بێته خاڵی گرێدانی وان به خاپووره‌وه.
سۆیڵو گوتیشی: "له‌ڕووی ئه‌منیشه‌وه له رێگایه‌كی گرنگداین. پێموایه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌یگه‌یه‌نینه‌وه به وان. رێگاكه له سێگۆشه‌ی نێوان سێرت، شرنەخ و وان ماوه‌كان كورت ده‌كاته‌وه. له‌ڕووی باشتركردنی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه گرنگه. خاڵێكی گرنگی دیكه‌ی ئه‌و رێگایه ئه‌وه‌یه، ناوچه‌ی به‌ستله‌ر-ده‌ره‌له‌ر كه به‌ده‌ستی رێكخراوی تیرۆرستییهوهبوو و له مانگی ئه‌یلوولی رابردوودا شه‌ش شه‌هیدمان تێدا داوه، له‌ده‌ستی رێكخراوه‌كه به‌ته‌واوی ده‌رده‌هێنێت" .
سۆیڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه له‌باره‌ی ئاسایش و ماوه‌ی ته‌واوكردنی رێگاكهوه لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه و هه‌ریه‌كه له سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم خۆیان گرنگی به‌م رێگایه ده‌ده‌ن.
دوای دیدار و په‌یوه‌ندییه‌كانی، سۆیلو شرنەخی به‌جێهێشت.