Mazın Asad
28 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ - AA
لە چوارچێوەی ئەو دۆسیەی بۆ نووسەران و دەستەی کارگێری رۆژنامەی جمھوریەت لە ئیستانبوڵ کرابووەوە سەبارەت بە پەیوەندییان بە پەکەکە/کەجەکە و فەتۆ و دھکپچە کە بەھۆیەوە لە کۆی ١٩ گومانلێکراو ١٢یان دەستبەسەر کرابوون، دادوەر بە مەرجی قەدەغەی گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵات، بڕیاری ئازادکردنی بۆ ھەریەک لە بولەنت ئوتکو، موستەفا کەمال گونگۆر، حاجی موسا کارت، گورای تەکین ئۆز، تورھان گونای، ئۆندەر چەلیک و ھاکان کاراسینیر دەرکرد.
دانیشتنەکە لە ھۆڵی دادگای ٢٧ی سزای قورسی ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو. دوای خوێندنەوەی نووسراوی پارێزەران و داواکاری گشتی، دەستەی دادگا ناوبڕێکی بە دانیشتنەکە دا.
دەستەی دادوەران بە مەرجی قەدەغەی گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵات، بڕیاری ئازادکردنی بۆ ھەریەک لە بولەنت ئوتکو، موستەفا کەمال گونگۆر، حاجی موسا کارت، گورای تەکین ئۆز، تورھان گونای، ئۆندەر چەلیک و ھاکان کاراسینیر دەرکرد.
ھاوکات بڕیاری بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردن بۆ ھەریەک لە گومانلێکراوان ئەحمەد شک، ئاکن ئاتاڵای، قەدری گورسەل و موراد سەبانجی لە قۆناغی دادگاییکردن دەرکرا.
دادگاکە بڕیاریدا بە دواخستنی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سەرنووسەری پێشووی رۆژنامەی جمھوریەت جان دوندار و ئیلھان تانەر. ھەروەھا بڕیاریشی دا بە دوورخستنەوەی گومانلێکراوە دەستبەسەرکراوەکان لە دانیشتنی دادگا کە گوتەیان لێوەرگیراوە.