Ömer Yasin Ergin,Ahmet Kaplan
08 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2019
شرنا‌خ - AA
له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی سۆچی، سه‌ربازانی توركیا و رووسیا ده‌ستیان به سێهه‌مین گه‌ڕانی وشكانیی هاوبه‌ش كرد له خۆرهه‌ڵاتی فورات له سووریا.
كاروانه‌كه‌ی سوپای توركیا كه پێكهاتبوو له چوار زرێپۆش له پێگه‌یه‌كی گووندی ئاڵاكامش له شارۆچكه‌ی ئیدیل ده‌ستیان به جووڵه كرد و به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانییدا سنووریان تێپه‌ڕاند و له‌گه‌ڵ كاروانی سه‌ربازیی رووسیدا یهكیيان گرت.
سه‌ربازانی توركیا و رووسیا له ناوچه‌ی نێوان قامیشلۆ- دێریک له خۆرهه‌ڵاتی فورات له سووریا گه‌ڕانی وشكانیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكهوانیش یاوه‌ری ئه‌و كاروانه ده‌كات كه گه‌ڕه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌ربازانی توركیا كه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره به‌هۆی سێهه‌مین گه‌ڕانی وشكانیه‌وه ده‌چنه خۆرهه‌ڵاتی قامیشلۆ، له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی رووسی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گهڕانهكهنیان.
هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له راگه‌یاندنكاران له خاڵی سفری سه‌ر سنوور چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن.
پێگه‌یه‌كی گووندی ئاڵاكامش له شارۆچكه‌ی ئیدیل كه له‌سه‌ر خاڵی سفری سنووره، پێشتر به‌هۆی دزه‌كردنی چه‌كدارانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه بۆ نێو توركیا بابه‌تی رۆژه‌ڤ بوو.
یه‌كه‌م گه‌ڕانی هاوبه‌شی توركیا-رووسیا رۆژی هه‌یینی یه‌كی تشرینی دووه‌م، له ناوچه‌ی نێوان ٤٠ كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی رەئەس ئەلعەین (سەرێ کانی) و ٣٠ كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای قامیشلۆ، ئه‌نجامدرا. دووه‌مین گه‌ڕانی هاوبه‌شیش له پێنجی تشرینی دووه‌م ناوچه‌ی نێوان خۆرهه‌ڵاتی كۆبانی و خۆرئاوای گرێ سپی ئه‌نجامدرا.