نێرده‌ی ناتۆ له عێراق، دانی فۆرتن ستایشی هاوكارییه‌كانی توركیا ده‌كات
- نێرده‌ی ناتۆ له عێراق، دانی فۆرتن: "توركیا هاوكارێكی زۆر گرنگی نێرده‌ی ناتۆ له عێراق بووه و سوودی زۆری پێگه‌یاندووه".
Brussels Hoofdstedelijk Gewest
بڕۆكسڵ – AA
نێرده‌ی ناتۆ له عێراق، دانی فۆرتن رایگه‌یاند "توركیا هاوكارێكی زۆر گرنگی نێرده‌ی ناتۆ له عێراق بووه و سوودی زۆری پێگه‌یاندووه. به تایبه‌تی سوپاسی توركیا ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌و سوودانه‌ی به باره‌گای نێرده‌كه‌مانی كردووه".
فۆرتن له‌باره‌گای ناتۆ له بڕۆكسڵ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ه‌وه نێرده‌ی ناتۆ له عێراق دامه‌زراوه و گوتی: "ئه‌ركی نێرده‌كه بۆ كاری جه‌نگی نییه، به‌ڵكو مه‌شق و راهێنان و راوێژكارییه له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان، ئامانجی ئێمه به‌هێزكردنی داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه تاكو هێزه ئه‌منییه‌كان له سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن له پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌كه‌یاندا".
دانی فۆرتن به تیشك خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا هاوكارێكی زۆر گرنگی نێرده‌ی ناتۆ له عێراق بووه و سوودی زۆری پێگه‌یاندووه. گوتی: "به تایبه‌تی سوپاسی توركیا ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌و سوودانه‌ی به باره‌گای نێرده‌كه‌مانی كردووه. هه‌روه‌ها توركیا خزمه‌تگوزاری لۆجیستیكی و مه‌شق و راهێنانی گرنگی له ئه‌ستۆ گرتووه له فێرگای سه‌ربازی شاری تاجی له عێراق".
فۆرتن تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆپیشاندانه‌كانی عێراق كاروچالاكییه‌كانی نێرده‌كه‌ی هه‌ڵنه‌په‌ساردووه، ته‌نها له پێناو پاراستنی ئاسایشی كارمه‌ندانیان مه‌شق و راهێنانیان له‌و ناوچانه راگرتوون كه نزیكن له شوێنی خۆپیشاندانه‌كان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن