Yıldız Nevin Gündoğmuş
08 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
لە گرێ سپی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی، دەستگیرا بەسەر برێکی زۆر تەقەمەنیی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە|پەکەکەدا کە پێکھاتووە لە ٢٨٥ تەقەمەنی جۆراوجۆردا و زۆربەیان گوللە ھاوەن.
به پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، سوپای توركیا له گرێ سپی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین كردن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كار ده‌كرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و مین و بۆمبه ده‌ستكردانه‌ی چه‌كدارانی رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه|په‌كه‌كه چاندویانه له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی تهقهمهنیيهكان.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ٢٨٥ ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆردا كه بریتیبوون له ٣٢ مووشه‌كی كاتیۆشا، ١٨ تۆپی ٨٢ ملم، ٢٢١ تۆپی ١٠٦ ملم و ١٤ تۆپی هاوه‌نی ١٢٠ ملم.