یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كڵێسای ئه‌رمه‌نییه‌كانی وه‌ك باره‌گا به‌كارهێنا
- ئه‌وه بینرا كه رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كڵێسایه‌كی ئه‌رمه‌نییه‌كانی له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی گرێ سپی له خۆرهه‌ڵاتی فورات، كردووه‌ته باره‌گا.
Tel Abyad
گرێ سپی- AA
ئه‌وه بینرا كه رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كڵێسایه‌كی ئه‌رمه‌نییه‌كانی له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی گرێ سپی له خۆرهه‌ڵاتی فورات، كردووه‌ته باره‌گا.
له‌و كڵێسایه‌دا كه ئاژانسی ئانادۆڵو وێنه‌ی گرتووه، ئه‌وه ده‌بینرێت ئه‌و به‌شه‌ی كڵێساكه كه له‌لایه‌ن قه‌شه‌وه وه‌ك شوێنی نزاكردن یان ئامۆژگارییكردن به‌كارده‌هێنرێت، پۆسته‌ری سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی، عه‌بدوڵڵا ئۆجالانی پێوه هه‌ڵواسراوه.
له سه‌ر دیواره‌كه دوو پۆسته‌ری سه‌رده‌سته‌ی تیرۆریستان هه‌ڵواسراوه، و رێك له‌سه‌روو ئه‌وانه‌شه‌وه خاچ و سیممبوله ئاینییه‌كانی دیكه، هه‌ن.
ئه‌و به‌شه‌ی كڵێساكه كه ئه‌رمه‌نییه‌كان به "هۆران" ناوی ده‌به‌ن، له لای كریستیانه‌كان پیرۆزیی خۆی هه‌یه و ته‌نها قه‌شه ده‌توانێت بچێته ناوی.
له‌سه‌ره دیواره‌كه‌ی دیكه‌ی كڵێساكه، نووسینی ئه‌رمه‌نی هه‌ن و به‌شێك ده‌بینرێت كه جێگه‌ی تایبه‌ت به حه‌وزی رێوره‌سمه‌كانی به كریستیانكردن (باپتیزم) له خۆده‌گرێت.
- كڵێساكه له‌رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-یه‌وه رزگاركرا
ئه‌و كڵێسایه كه تیرۆریستان داگیریان كردووه، به‌ڕووی په‌رستشدا دایان خستووه و به‌و شێوه‌یه‌ش كردوویانه‌ته باره‌گای خۆیان، دوای ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیدا له‌ده‌ستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه رزگاركرا، خراوه‌ته ژێر پارێزگارییه‌وه.
فه‌رمانده له سوپای نیشتمانیی سووریا، ئه‌بو عه‌بدۆ، كه سوپاكه‌یان ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی كڵێساكه ده‌كات، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، رایگه‌یاند: "كاتێك كه چووینه ناوه‌ندی گرێ سپی، له كڵێساكه نزیك نه‌بووینه‌وه. نه‌مانویست به‌هۆی پێكدادانه‌كانه‌وه زیانی به‌ربكه‌وێت. بانگه‌واز له خوشك و برا كریستیان و ئه‌رمه‌نییه‌كانمان ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه گرێ سپی. ده‌توانن سه‌ردانی كڵێساكه بكه‌ن و په‌رستشی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن. ئێمه براین".
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیدا، ماڵی هاووڵاتییانی سڤیل و شوێنه‌كانی تایبه‌ت به په‌رستشی كردبوویه حەشارگەی خۆی و له‌وێوه هێرش و په‌لاماری بۆ سه‌ر خاكی توركیا ئه‌نجامدابوو.
رێكخراوه‌كه به تایبه‌ت نیشانه‌شكێنی له‌سه‌ر مناره‌كان جێگیركردبوون.