Selen Temizer
16 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه گۆڕینەوەی دیله‌كانی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا ئه‌نجامداوه و ئه‌ندامه بیانییه‌كانی رێكخراوه‌كه و خێزانه‌كانیانی ره‌وانه‌ی ناوچه‌داگیركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی دوێنێی رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی، به‌مه‌به‌ستی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ره‌ققه و دێرازۆردا یه‌په‌گه/په‌كه‌كه دهستگیریكردوون، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ داعشدا ئه‌نجامده‌دات.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه له‌ناو ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه راده‌ستی داعش كراونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی بوونی هه‌یه و له‌ئێستادا سێ هاووڵاتیی به‌ریتانی له‌ده‌ستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دایه و له‌رێگه‌ی رێككه‌وتنێكه‌وه كه له داهاتوودا ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانیش ئازاد ده‌كرێن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه به‌ریتانیا.
له هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه، به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردنی تیرۆریسته‌كان و خێزانه‌كانیان، تا ئێستا سێ رێككه‌وتن له‌نێوان یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و داعشدا ئه‌نجامدراوه.
به‌و پێیه‌ش له‌و ئاڵوگۆڕه‌ی له مانگی شوباتدا ئه‌نجامدراوه، نزیكه‌ی ٢٠٠ تیرۆریست كه له چیچانی، عه‌ره‌ب و ژماره‌یه‌ك فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی پێكهاتوون، له لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه راده‌ستی داعش كراونه‌ته‌وه.
له مانگی نیساندا، ٤٠ كه‌س كه له ١٥ تیرۆریست و ژن و منداڵه‌كانیان پێكهاتبوون، راده‌ستكراونه‌ته‌وه. له‌نێو ئه‌مانه‌دا مه‌غریبی، فه‌ڕه‌نسی، به‌لجیكی و هۆڵه‌ندی هه‌بوون.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌شدا داعش ئه‌و یه‌په‌گه/پهكهكهییانهی كه له پێكدادانه‌كانی دێرازۆردا ده‌ستگیركراون، رادهستكردووهتهوه.
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه رۆژی شه‌شی حوزه‌یران دوایین قۆناغی ئاڵوگۆڕه‌كان ئه‌نجامدراون و له‌نێو ئاڵوگۆڕپێكراوهكاندا هاوسه‌ری ئه‌ندامه‌كانی داعش هه‌بوون و ئاڵوگۆڕه‌كه له دێرازۆر ئه‌نجامدراوه.