Murat Paksoy,İsmail Özdemir,Ramal Abdullah Mahmood
16 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییه‌كان و پرسە هەرێمییەکانیان كرد.
سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌مڕۆ له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییه‌كان و پرسە هەرێمییەکانیان كردووه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له سه‌ر گرنگی دیالۆگ و گفتوگۆكان كردۆته‌وه به‌مه‌به‌ستی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و فه‌ڕه‌نسا. تاوتوێی دوا پێشهاته‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پرسی په‌نابه‌رانیان له سووریا كردووه و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵاتیشیان له‌باره‌ی كێشه‌كانی ناوچه‌كه به گرنگ زانیووه.
سه‌ركۆماری توركیا سه‌رنجی بۆ سه‌ر ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی نێوان توركیا و ئه‌مریكاش راكێشاوه كه ده‌بێته هۆی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له‌باره‌ی ره‌وشی سووریا به‌تایبه‌تی لە پرسی منبج.
ئه‌ردۆغان و ماكرۆن جه‌ختیان له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه دوای قۆناغی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی ئه‌م مانگه‌ش په‌یوه‌ندییه نزیكه‌كانیان به‌رده‌وام بن.