Hemn Baban
05 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2016
نه‌ینه‌وا - AA
له‌دوای هێرشه‌كانی داعش له ناوه‌ڕاست و كۆتایی ساڵی 2014 بۆسه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق، به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر مه‌سیحییه‌كان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا تێیدا ده‌ژییان كه‌وتنه ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌ویی داعش، ئه‌مانیش وێڕای وێرانه‌یی كڵێساكانییان كرد به بنكه‌ی سه‌ربازیی و به‌شێكیشیان سووتاندن، ئێستا له‌دوای داعش ده‌نگی نزاكان به‌وردی به‌رز ده‌بنه‌وه و مۆمهكانیش تاریكایی كڵێساكان رووناك ده‌كه‌نه‌وه.
مارتن له‌نێو كڵێسا گه‌وره‌كه‌ی حه‌مدانییه له یه‌كه‌م نوێژیدا ده‌ستی بۆ ئاسمان به‌رزكردبوویه‌وه و نزاكانی بۆ هاوئاینهكهی و مرۆڤایه‌تی ده‌كرد.
چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنییان بۆ ئیسلام و ئاینه‌كانی دیكه خۆیان وه‌كو پارێزه‌ری مافی پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی سوننه ناساند و ئاگرییان له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه‌ی وه‌كو كورد، شیعه، مه‌سیحی، ئێزیدی، شه‌به‌ك، كاكه‌یی به‌ردا و سه‌ری ئهمانییان له‌ژێر چهقۆكانییاندا به‌ناوی خواوه په‌ڕاند.
مه‌سیحییه‌كان ئامانجێكی سه‌ره‌كی داعش بوون، ئه‌مان كه باوه‌ڕیان به مه‌سیح و له خاچدانی هه‌یه و ئاینێكی جیاواز له ئیسلام په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن ده‌یان كه‌سییان لێ كوژران، شوێنه پیرۆزه‌كانییان كه‌وتنه به‌ر ئاگری داعش و كران به شوێنی سه‌ربازی و هه‌رچی كتێبی پیرۆزی ئه‌وان هه‌یه كه‌وته به‌ر پێی ئه‌و چه‌كدارانه.
حه‌مدانییه یان(به‌خدیدا) یه‌كێكه له قه‌زاكانی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا، زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی پێش كۆنتڕۆڵكردنی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو"داعش" له سه‌ره‌تای مانگی ئابی ساڵی 2014 زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی سریان بوون، جگه له چه‌ند گوندێك كه شه‌به‌ك و ئێزیدییه‌كانیش لێی ده‌ژیان.
لێره چه‌ندین كڵێسا هه‌یه كه له‌دوای نه‌مانی داعش شوێنه‌واری شه‌ڕ و رووخاندن و سوتاندنییان پێوه دیاره، لێره له‌م كڵێسایانه پتر له دوو ساڵ ده‌بێت نه نوێژ خوێنراوه و نه مۆمیش هه‌ڵكراوه، هیچ ئینجلێكیش نه‌كراوه‌ته‌وه بۆ خوێندنه‌وه و نزاكردن.
كڵێسای"التاهره الكبری" گه‌وره‌ترین كڵێساكانی قه‌زاكه‌یه و به گه‌وره‌ترین كڵێساكانی عێراق و رۆژهه‌ڵات داده‌نرێت، پێش سووتاندنی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كڵێساكه له‌رووی فراوانی و ئه‌ندازه‌ییه‌وه ته‌لارێكی زۆر جوان بوو، به گرنگترین كڵێساكانی سریانه‌كان داده‌نرێت، به‌ڵام ئێستا ته‌واو وێران بووه، چه‌كدارانی داعش بێ گوێدانه پیرۆزییه‌كانی، ئەم كڵێسایهیان وه‌كو بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بەکارهێناوە، له پێش هه‌ڵاتنیشیان ئاگرییان له‌م شوێنه به‌رداوه و به‌و هۆیه‌وه هه‌رچی هه‌یه لێره سوتاوه، لێره وێنه‌كانی عیسا، خاچه‌كان، ئینجلهكان یان سووتێنراون یان له‌نێو خاشاك و فیشهكهكاندا بێ ناز كه‌وتوون.
له‌نێو كڵێسای "التاهره الكبری" چه‌ند كه‌سێكی كه‌م بۆ نوێژ خوێن و په‌یمان نوێ كردنه‌وه له‌گه‌ڵ عیسای پێغه‌مبه‌ر ده‌بینران، به‌شی زۆری ئه‌وان زه‌وی كڵێساكه‌یان ماچ ده‌كرد، زۆریشیان خاچییان له ملدا بوو، مۆمیشیان وه‌كو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیان و وه‌كو ئاواتێك بۆ گێڕانه‌وه‌ی كڵێساكه بۆ دۆخی خۆی هه‌ڵده‌كرد، ئیدی ده‌ستیشیان بۆ ئاسمان به‌رزده‌كرده‌وه و نزاكانییان ده‌خوێند.
مارتن، گه‌نجێكی مه‌سیحی بوو له نێو كڵێساكه پێش گه‌یشتنی ئێمه به‌چه‌ند خوله‌كێك له‌وێ بوو، ئه‌و وێنه‌ی عیسای مه‌سیحی له كۆش بوو، بەئێمهی گوت: "ئه‌وه‌ی نه‌كرابوو داعش كردییان، لێره كه ماڵی خوایه هه‌رچی كاری خراپه‌كاری هه‌یه كردوویانه بێ گوێدانه پیرۆزییه‌كان، ئه‌م كڵێسایه كه له‌لای سریانه‌كان عێراق و جیهانیش زۆر گرنگ بوو به‌مشێوه‌یه‌یان لێكردووه كه ده‌یبینن، سووتاندوویانه".
مارتن نیشانه‌كانی خه‌مۆكی و بێزاری بهدهموچاوییهوه دیاربوو، ئه‌و زوو زوو چاوی له كتێبه پهرتهوازهبووهكانی نێو كڵێساكه و دیمه‌نه ره‌شه‌كه‌ی نێو كڵێساكه كه به‌هۆی گڕتێبهردانییهوه ته‌واو ره‌ش بووه ده‌كرد و ئاخی هه‌ڵده‌كێشا، زیاتر گوتی: "من بیرم دێت چه‌ندین جار هاتووم بۆ ئه‌م كڵێسایه پێش ئه‌وه‌ی داعش بێته ناو شارۆچكهكهمانهوه، ئێره شوێنێكی زۆر خۆش بوو، شوێنێكی ته‌واو ئاوه‌دان بوو، لێره نزامان بۆ هه‌موو خه‌ڵك ده‌كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه داعش هه‌موو شتی تێكدا".
به‌ردی بناغه‌ی كڵێسای"التاهره الكبری" له‌لایه‌ن مه‌تران قۆڕلس جرجس له 21ی ئابی 1928 دانراوه و بونیادنانی تا ساڵی 1939 به‌رده‌وام بووه، كڵێساكه له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه و له‌سه‌ر رووبه‌رێكی فراوان بونیات نراوه كه هه‌زار و 296 مه‌تر دووجایه، له دوو نهۆم پێكدێت، هۆڵه گه‌وره و سه‌ره‌كییه‌كه‌ی به‌شێوازێكی ئه‌ندازه‌یی جوان دروستكراوه.
حه‌مدانییه یان به‌خدیدا به‌پێی قسه‌ی شاره‌زایان پاشماوه‌ی شاری (راسن) دووه‌م ئه‌و شارانه‌ی له‌لایه‌ن پاشای ئاشووری نه‌مروده‌وه بونیات نراوه، هه‌روه‌ها به"بیپ خدیدا"ش ناوی هاتووه كه به فارسی واته ماڵی خواوه‌نده‌كان، چونكه پێشتر ئه‌م شارۆچكه‌یه مهجوسییهكانی تێدا بووه، هه‌روه‌ها شاره‌كه ناوی قه‌ره‌قوشیش هه‌ڵده‌گرێت كه به زمانی توركی واته باڵنده‌ی ره‌ش، به‌ڵام دیاترین هۆكارێك بۆ ناو لێنانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌نێوان فارس و ئاشوورییه‌كان روویداوه له ساڵی 610ی پێش زایین كه له نزیك بكدیدو بووه و تێیدا سوپای ئاشووری شكاوه و ئه‌و وشه‌یه‌ش نزیكه له بیپ كزوزی وایه ماڵی گه‌نجان به زمانی ئارامی.
كڵێسای مار یوحه‌نا یه‌كێكی دیكه‌یه له كڵێساكانی شارۆچكه‌كه، لێره له نێو كڵێساكه چه‌ندین دروشمی داعش و خه‌لافه‌ته‌كه‌ی به‌غدادی نووسراونه‌ته‌وه، بۆ هه‌ر كوێیه‌ك پێ هه‌ڵده‌گریت فیشه‌كه‌كان هه‌ن، زۆرینه‌ی خاچه‌كان ئه‌وانه‌ی ده‌ستی داعشی پێگه‌یشتووه وێرانییان كردوون، به‌شێوه‌یه‌ك په‌یكه‌ره‌كان و سه‌رجه‌م پیرۆزییه‌كانی مه‌سیحییه‌كان وێران كراون، به‌ڵام هێشتا چه‌ندین خاچیش هه‌یه به دیواره‌كانه‌وه كه لێكردنه‌وه یان تێكدانییان كاتی ویستووه وه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه، هه‌رچی خاچی سه‌ر كڵێساكه‌ش هه‌یه كه چه‌ند دانه‌یه‌كی گه‌وره بوون داعش هه‌مووی چه‌ماندووه‌ته‌وه و داگرتووه، به‌ڵام له چه‌ند رۆژی رابردوو مه‌سیحییه‌كان به دار و كه‌لوپه‌لی ساده دیسانه‌وه چه‌ند خاچێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر كڵێساكه هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
له نێو ئه‌م كڵێسایه چه‌ند مه‌سیحییه‌ك هه‌بوون كه بۆ ته‌ماشاكردنی شوێنه پیرۆزه‌كانییان و ئه‌و وێرانكارییه‌ی داعش به‌سه‌ری هێناون هاتبوون، لێره ئه‌وان باسییان له یادگارییه خۆشه‌كانی پێش هاتنی داعش ده‌كرد و دواتر له‌نێو كڵێساكه ده‌سووڕانه‌وه و ته‌نها خه‌مییان لێ ده‌خوارد، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌وان دڵخۆش بوون به‌وه‌ی دوای زیاتر له دوو ساڵ كۆتایی به قه‌ڵه‌مڕه‌ویی داعش دێت.
داعش به بیانووی ده‌رچوون له ئاینی ئیسلام، زۆرێك له رۆڵه‌ی مه‌سیحییه‌كانی كوشت، هه‌رچی موڵك و ماڵیشیان هه‌یه به حه‌ڵاڵی خۆی زانی، شوێنه پیرۆزه‌كانی مه‌سیحییه‌كانیشی خسته ژێر ره‌حمی لووله‌ی تفهنگهكانییهوه، بۆیه ئه‌وه‌ی ویستی كردی.
ئێستا كڵێساكانی حه‌مدانییه له‌گه‌ڵ وێرانبوونییان ورده ورده كه‌سانێك دێن و نوێژی تێدا ده‌خوێننه‌وه و نزاكانییان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان وه‌كو به‌شێكیان بۆ ئێمه‌یان گوت، نزاكانییان بۆ پاراستنی مرۆڤایه‌تی و رزگاركردنییهتی له ده‌ستی داعش و بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شارۆچكهكانییانه له دوای داعش.