Muhammed Bilal Kenasari
05 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیربی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نیگه‌رانییان ده‌ربڕیووه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی رۆژانی رابردوو له توركیا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركیا ولاتێكی دیموكراسیه و، گوتی: "له توركیادا گرنگی به‌بوونی دیموكراسیه‌كی ته‌ندروست و داهاتووی ئه‌و وڵاته ده‌ده‌ین. له‌به‌رئه‌وه نیگه‌رانییه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو. به‌ڵام ئه‌وه په‌یوه‌ست ناكه‌ین به ئه‌ندامبوونی توركیا له ناتۆ".
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، كێربی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی باغلاری دیاربه‌كری كرد و، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه كرد كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، پاشان سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له‌چوارچیوه‌ی لیكۆڵینه‌وه‌ی تیرۆردا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ست به نیگه‌رانی زۆر ده‌كه‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا پێشهاته‌كانی توركیا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ناتۆ، كیربی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا ئه‌ندامێكی گرنگی ناتۆیه و، گوتی: "توركیا هاوپهیمانێكمانه و گفتوگۆمان درێژه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا، دۆست و هاوبه‌شمانه. به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوانمان به به‌هێزی كاركردنی هاوبەش".
هه‌روه‌ها گوتی: "له توركیادا گرنگی به‌بوونی دیموكراسیه‌كی ته‌ندروست و داهاتووی ئه‌و وڵاته ده‌ده‌ین. له‌به‌رئه‌وه نیگه‌رانییه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو. به‌ڵام ئه‌وه په‌یوه‌ست ناكه‌ین به ئه‌ندامبوونی توركیا له ناتۆ".
- "ئه‌گه‌ر 15ی تهمووز له وڵاته‌كه‌ی ئێمه روویدابووایە"
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كیربی، باسی له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی توركیا كرد، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچییهوه ئه‌نجامدرا و، گوتی: "پێویسته له‌بیرمان نه‌چێت كه ته‌نیا چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر پایته‌ختی توركیا له‌لایه‌ن سه‌ربازانی خۆیه‌وه بۆردومان كرا. بیرله‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه له وڵاتی ئێمه روویبدایه چی ده‌بوو؟ پیتان خۆشبێت یاخود نا، ئه‌و حكوومه‌ته‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته به‌رپرسیارێتی چۆن ده‌بێت له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه؟"
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جۆش ئێرنست، كه یاوه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما ده‌كات له سه‌ردانی باكووری كارۆلینادا، سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی توركیا دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌یه، ئێرنست ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ست به نیگه‌رانی زۆر ده‌كه‌ن، هاوكات ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دیاربهكریشی ئیدانه كرد كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه.