Ali Kemal Akan,1 23
03 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
شاره‌زایەکی بواری ئه‌منیی ئاماژە بەوە دەکات کە ئه‌وه ده‌ركه‌وتووە كه رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ناوچه‌ی عه‌فرین له پاڵ خه‌نده‌قه پێكه‌وه بهستراوهكاندا، له‌رێگه‌ی خه‌نده‌قی تایبه‌تییه‌وه ئامانجییه‌تی كه تانكه‌كان به‌ره‌و ناوچه مه‌ترسیداره‌كان ئاڕاسته بكات، عه‌بدوڵڵا ئاغار له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند:" له پشت ئه‌و رێكارانه‌ی به‌رگرییه‌وه، عه‌قڵێكی دیکە هه‌یه".
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا كه له لایه‌ن سوپای توركیا و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای سووریای ئازاد به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی تونێله‌كان، چاڵه‌كان و ته‌ڵه‌كه شاردراوه‌كانی نێو ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون، كه له‌لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه سازكراون، پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانه گڵاوه‌كان درێژه‌ی هه‌یه.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه له رێگه‌ی به قه‌ڵغان كردنی هاووڵاتییانی سڤیله‌وه به‌ناو به‌ره‌نگاریی ئه‌نجامده‌دات، له رێگه‌ی "خه‌نده‌قی تانكه‌كانه‌وه" ئامانجی ئه‌وه‌یه زیان به سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد بگه‌یه‌نێت.
شاره‌زای بواری ئه‌منیی، عه‌بدوڵڵا ئاغار به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه هه‌ریه‌كێك له‌و رێكاره به‌رگرییانه‌ی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له چیاكان و ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌راورد به ناوچه ته‌خته‌كان، گرتوویه‌تییه‌به‌ر واتای تاكتیكی، عه‌مه‌لیاتیی، ستراتیجیی و جیۆستراتیجیی هه‌یه. جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه ئه‌و رێكارانه‌ی له گونده‌واره‌كانی عه‌فرین گیراونه‌ته به‌ر، خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیۆستراتیجییه كه خزمه‌ت به ئامانجه جیۆپۆله‌تیكییه‌كان ده‌كات.
عه‌بدوڵڵا ئاغار باسی له‌وه‌كرد رۆژی ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩١٨ دوایین به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی مه‌یدانیی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له عه‌فرین به‌ڕێوه‌چووه و ئه‌و رێكارانه‌شی كه رێكخراوی تیرۆریستیی گرتوویه‌تییه به‌ر، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه رێگریی له دروستكردنی كاریگه‌ریی له لایه‌ن ئانادۆڵوه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكرێت.
ئاغار ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كه له گونده‌واره‌كانی عه‌فرین به جۆرێك سه‌نگه‌ر لێدراو‌ن كه رێگه‌بگرن و تاتیك و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان شكست پێ بهێننن و سه‌ربازان ئاڕاسته بكه‌ن. گوتی: "لێره ئامانجه‌كانی ئه‌وانمان بینی. خه‌نده‌ق هه‌ن كۆنتڕۆڵ كراون كه بۆ كردنه ئامانجی تانك لێدراو‌ن و پانایی سێ مه‌تر و قوڵایی پێنج مه‌تره. ئه‌مانه خه‌نده‌قی گرێ‌دراو نیین، به تایبه‌ت بۆ ئه‌وه دروست كراون تانكه‌كان بكه‌نه ئامانج. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تانكانه‌ی به خه‌نده‌قه‌كاندا تێناپه‌ڕن و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئۆتۆمبێل و ئامێری گوللـەنهبڕی تایه‌دار و زنجیردار به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی مه‌رگ كه دروستیان كردوون ده‌یانه‌وێت ئاڕاسته‌یان بكه‌ن و به تانكشكێن و ته‌قه‌مه‌نی پێشكه‌وتوو بیانكه‌نه ئامانج. په‌كه‌كه نیاز و مه‌به‌ستێكی له‌مجۆره‌ی هه‌یه. ده‌یه‌وێت به به‌ربه‌ست، ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كی پێشكه‌وتوو شكست به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بهێنێت. په‌یه‌ده/په‌كه‌كه هه‌روه‌ها هاووڵاتییانی سڤیلیش وه‌ك قه‌ڵغان به‌كار ده‌هێنێت. كه ئه‌وانه هه‌مووی سه‌یر ده‌كه‌ی به‌رنامه‌ی زۆر قێزه‌ونی په‌كه‌كه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێ".
ئاغار سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه له گوندهواهرهكانی عه‌فرین ته‌نها بیرۆكه‌یه‌ك نییه به مێشكی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی راهێندراودا هاتبێت، گوتی: "عه‌قڵێكی دیکە له پشت ئه‌و سه‌نگه‌ره تۆكمانهی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه هه‌یه".
شاره‌زای بواری ئه‌منیی، عه‌بدوڵڵا ئاغار تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه له ماوه‌ی كاره‌كانی ٥-٦ ساڵی رابردووی ئه‌و رێكخراوه ئه‌و جۆره سه‌نگه‌ره‌یان لێداون له عه‌فرین.