1 23
03 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2018
قۆنیا - AA
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له میانی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی شه‌شه‌می لقی قۆنیای ئاک پارتی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه یڵدرم رایگه‌یاند: "لە عەفرین سەربازە قارەمانەکانمان داستان دەنووسنەوە، راجۆ-یان لە تیرۆریستان پاک کردەوه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له هه‌ر شوێنێك هه‌ڕه‌شه كرایه سه‌ر سنووره‌كان و یه‌كپارچه‌یی خاكی توركیا و سه‌روماڵی گه‌له‌كه‌ی، ئەوان ده‌چنه ئه‌وێ و هه‌ڕه‌شه‌كه له‌نێو ده‌به‌ین.
یڵدرم سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه عه‌فرین ده‌وره دراوه و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی له سنووره‌كانی توركیا نزیكن له تیرۆر پاككراونه‌ته‌وه. گوتی: "ئێستا سه‌ربازانمان، جه‌ندرمه، پۆلیس و پاسه‌وانه ئه‌منییه‌كانمان و قاره‌مانانی سوپای سووریای ئازاد هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و عه‌فرین له پێشڕه‌وییدان. له‌هه‌ر شوێنێك هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر هه‌بێت ئه‌وه بۆ ئێمه ئامانجه. ئه‌مڕۆ عه‌فرین و سبه‌ینێ جێگه‌یه‌كی دیكه".
بریکاری سەرۆکی ئاک‌پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا له باره‌ی رێككه‌وتنی ئاك پارتی و مه‌هه‌په گوتی: "ئاک‌پارتی و مەهەپە، خۆیان بە خاوەنی رۆحیەتی یەنیکاپی زانی و پێکەوە بڕیاریان دا لە هەڵبژاردنی ٢٠١٩ دا بچنە هەڵبژاردنەکانەوە. چیمان گوت، ئەگەر پرسەکە تایبەت بێت بە وڵاتەوە، ئەوەی دیکە بەتاڵە. ئینشائەڵڵا بە هاوپەیمانی کۆماری، لە هەڵبژاردنی گشتیدا پێکەوەیی و یەکڕیزی دەپارێزین".