Soner Kılınç
03 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2018
عه‌فرین -AA
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى پێشڕه‌وییه‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له چوارچێوه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى لقى زه‌یتوندا، ئه‌فسه‌ره ئافرهتهكانى سوپاى ئه‌و وڵاته به شێوه‌یه‌كى چالاك له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا، به‌شداری دەکەن.
ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە رۆژی ٢٠ی مانگی کانوونی دووەمی رابردوو، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە سەرسنوورەکان و ناوچەکە، هەروەها لەناوبردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش لە ناوچەی عەفرین و رزگارکردنی دانیشتوانی ناوچەکە لە ستەمی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەستیپێکردووە، درێژەی ھەیە و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌فسه‌ره ئافرهتهكانى سوپاى توركیا چالاکانە، هاوكارى ته‌واوى یه‌كینه سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌فسه‌ر به پله‌ى نه‌قیب له سوپاى توركیا، دیله‌ك ئایگون یه‌كێكه له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى کە له یه‌كه‌ى تۆپهاوێژەکانی سه‌ر سنوور ئه‌ركى پێ سپێردراوه و له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى دژ بە رێكخراوه‌كانى تیرۆریستى داعش و یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، به‌شدارى ده‌كات.
ئایگون رایگه‌یاند كه یه‌كه‌ى تۆپهاوێژهكانى سوپا رۆڵێكى گرنگ له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ده‌گێرێن.
ئایگون راشیگه‌یاند كه ده‌توانن ئامانجه‌كان له دوورى ٤٠ كیلۆمه‌تر به ته‌واوى بپێكن و گوتیشى: "تۆپهاوێژه‌كان رۆلێكى گرنگ له گۆڕه‌پانى جه‌نگ ده‌گێرن. سیسته‌مى كۆنترۆڵى هاوێژتنى تۆپه‌كان به ته‌واوى به كۆمپیوته‌ر به‌ستراوه‌ته‌وه و به‌رگه‌ى گشت هه‌لومه‌رجێكى كه‌شوهه‌وا ده‌گرن. بۆ من زۆر گرنگه به‌شداربم له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا".
له‌لایه‌كى دیكه‌وە، جه‌ران ئۆزچه‌لیك كه ئه‌فسه‌رێكى سوپایە له نێو ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا و له تیمى چالاكییه‌كانى چاككردنه‌وه و پشكنینى تۆپهاوێژه‌كان ئه‌ركى پێ سپێردراوه، رایگه‌یاند كه بۆ ئه‌و جێگه‌ى شانازییه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌شدار بێت و گوتیشى: "له یه‌كه‌ى چاككردنه‌وه و پشكنین، ئه‌ركم پێ سپێردراوه. خۆشه‌ویستى نیشتمان له گه‌وره‌كانه‌وه بۆ ئێمه‌وه ماوه‌ته‌وه".
هاوكات ئه‌فسه‌رێكى دیكه به‌ناوى چیغدام یوكسال كه به‌رپرسه له هێنانى و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له یه‌كینه سه‌ربازییه‌كان، رایگه‌یاند كه ئه‌وان خاوه‌ن هێزێكى زۆرن و ده‌توانن به‌سه‌ر گشت ئاسته‌نگییه‌كان زاڵ بن.
یوكسال راشیگه‌یاند كه ئه‌فسه‌ره ئافره‌ته‌كان لە سوپای تورکیا گشت ئه‌و فه‌رمانانه‌ى پێیان ده‌درێت به ته‌واوى جێبه‌جێى ده‌كه‌ن. گوتیشى: "ئه‌م ئه‌ركه جێگه‌ى شانازییه، گشت ئه‌و فه‌رمانانه‌ى پێمان ده‌درێت به ته‌واوى جێبه‌جێى ده‌كه‌ین".
لای خۆیەوە گولرو گیزام كه ئه‌ویش ئه‌فسه‌رێكى دیكه‌ى ئافرەتە لە سوپای توركیا رایگه‌یاند كه ئه‌و به‌رپرسى به‌شى چاككردنه‌وه‌یه و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ى تهكنیكاریی و ئه‌ركى چاككردنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێڵە سه‌ربازییەکان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.