Abdullah Shukur
03 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2018
كوتاهیه - AA
بریكارى سه‌رۆكى گشتى ئاك پارتى و سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا، بینالى یڵدرم له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنى لقى زهیتونەوە رایگەیاند "ئه‌م خه‌باته پڕ له شكۆیه، تا له‌ناوبردنى دوایین تیرۆریست له ناوچه‌كه‌دا، به‌رده‌وام ده‌بێت".
سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا، بینالى یڵدرم له پێنجەمین كۆنگره‌ى ئاسایشى لقى ئافره‌تانى پارته‌كه‌ى له پارێزگاى كوتاهیه، گوتارێكى پێشكه‌ش كرد.
بریكارى سه‌رۆكى گشتى ئاك پارتى و سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا، بینالى یڵدرم له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى لایەنەکان بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى گوتى: "ئه‌وانه‌ى كه واده‌زانن به دوو یان سێ رێكخراوى تیرۆریستى ده‌توانن هه‌ڕه‌شه‌مان لێ بكه‌ن، ئه‌وا به هه‌ڵه‌دا چوون. له‌وانه‌یه پێشتر سوودتان له ئه‌نجامدانى كوده‌تا و قه‌یرانى ئابوورى وهرگرتنبێت، به‌ڵام ئیتر ئه‌مه به‌سه‌ر چوون و هیچ سودێكیان نابێت".
بینالى یڵدرم له‌باره‌ى لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى گشتى جه‌هه‌په، كه‌ماڵ كڵچدارئۆغڵو له‌باره‌ى ئاڵاى توركیا گوتى: "كاتێك تۆ (كڵچدارئۆغڵو) ئاڵایهكت له گیرفانت داده‌نا كه ده‌چویته هه‌كارى، ئێمه له‌سەر دڵمان و هه‌موو شوێنێكى توركیا ئاڵاى توركیامان به‌رز ده‌كرده‌وه.ئه‌مه‌ش شتێكى جوانه، ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكى گرنگه كه كڵچدارئۆغڵو گه‌یشتووه‌ته ئه‌م ئاسته".
سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا، بینالى یڵدرم گوتیشى: "ئه‌وانه‌ى دوێنێ له گشتپرسیدا، ده‌یانگوت با "له ده‌نگى نەخێر یەکبگرین" ئه‌مڕۆ بوونه‌ته دوژمنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌ڵوێستى نیشتمانیان هه‌یه. ئێمه كێشه‌ى ئه‌وانە ده‌زانین، ئه‌مانه داهاتووى خۆیان بینیوه، له ئێستاوه تێگه‌یشتوون كه دهیدۆرێنن".