Yasemin Kalyoncuoğlu
04 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند "هەشت لاویان شههیدكردین، به‌ڵام سه‌ربازه پاڵه‌وانه‌كانمان ئه‌و ناوه‌یان ته‌خت كرد. خوێنیان به فیڕۆ نه‌ڕۆیشت. راجۆش-یان كۆنترۆڵ كرد و به هه‌نگاوی دڵنیاوه به‌ره‌و عه‌فرین له پێشڕه‌وییدان. خوای گه‌وره پشت و په‌نایان بێت".
بینالی یڵدرم به‌ر له دەستپێکردنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می ئاسایی ژنانی ئاك پارتی له شاری موغڵا، له‌به‌رده‌م هۆڵی وه‌رزشیی مه‌نته‌شه قسه‌ی بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه كرد كه چاوه‌ڕێیان ده‌كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم سڵاوی بۆ سه‌ربازانی سوپای تورکیا كه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا له عه‌فرین-ن نارد و رایگه‌یاند "هەشت لاویان شههیدكردین، به‌ڵام سه‌ربازه پاڵه‌وانه‌كانمان ئه‌و ناوه‌یان ته‌خت كرد. خوێنیان به فیڕۆ نه‌ڕۆیشت. راجۆش-یان كۆنترۆڵ كرد و به هه‌نگاوی دڵنیاوه به‌ره‌و عه‌فرین له پێشڕه‌وییدان. خوای گه‌وره پشت و په‌نایان بێت".