Mohammed Baqi Hussein
04 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2015
ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له ئه‌كادیمیای دیپلۆماسی ئازه‌ربایجان گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
داودئۆغڵو جه‌ختی كرده‌وه كه هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان گه‌لی تورك و گه‌لی رووسدا نه‌بووه و نابێت و رووی گوته‌كانی لە گه‌لی رووس کرد.
داودئۆغڵو گوتی: "هیچ کێشەیەک لەنێوان گەلی تورکیا و گەلی رووسیادا نییە و نەبووە. لێرەوە دەمەوێ ئەمە بە گەلی مۆسکۆ و هەموو رووسیا رادەگەیەنم. تەنانەت کەمترین رق و کینە یاخود نیگەرانیمان بەرامبەر بە گەلی رووسیا نییە. تورک و رووس دوو گەلن بەیەکەوە تابلۆی ئەورووپایان کێشاوە. گەلی رووسیا خاوەن شەرەف و ماهیەتێکی بەرزن و ئێمە رێزیان لێ دەگرین. بەڵام پێویستە ئەوەش بڵێم کە گەلی تورک چاوەڕێی رێز لەو لایەنە دەکات کە رێز و حورمەتی پێشکەش کردووە. توركیا كه‌س به كه‌م نازانێت به‌ڵام رێگه به‌كه‌سیش نادات به‌كه‌می بزانێت. توركیا رێز له سنووری هه‌مووان ده‌گرێت و چاوه‌ڕوانیش له‌وانه ده‌كات رێز له سنووره‌كانی بگرن كه رێزی سنووریان ده‌گرێت".
داودئۆغڵو بانگه‌وازی دیالۆگی ئاراسته‌ی پوتین كرد
سەرۆکوەزیرانی تورکیا هەروەها گوتی: "بانگەواز لە بەرپرسانی باڵای رووسیا دەکەم. داوا لە بەڕێز پوتین و تەواوی بەرپرسانی تری رووسیا دەکەم با کێشەکانمان بە دیالۆگ چارەسەر بکەین و با ئەو تۆمەتانە کۆتای‌یان پێ بێت. تۆمەتی وەک 'تورکیا پاڵپشتی داعش دەکات' بۆ یەکتر هەڵنەبەستین و شەڕی سارد کۆتایی پێ بێنین. باشە ئەگەر ئەمە راستە بۆچی 15 رۆژ لەمەوبەر ئاشکراتان نەکردووە؟ ئێمه هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه وه‌ك تێڕوانینی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد ده‌بینین. با دانیشین گفته‌گۆ بكه‌ین".
"هیچ كه‌س ناتوانێت چاوه‌ڕێی داوای لێبوردن له توركیا بكات"
داودئۆغڵو دەڵێت: "ئەوەی ئێمە کردوومانە لە چوارچێوەی یاسایە. فڕۆکەیەکی نادیار کە نەزانراوە سەربە کوێیە هاتۆتە نێو ئاسمانی تورکیا. لێرەدا کەس ناتوانێ تورکیا تۆمەتبار بکات. هیچ کەسێکیش ناتوانێ تورکیا بخزێنێتە نێو چوارچێوەی داوای لێ بوردنەوە. ئێمە پارێزگاریمان لە خۆمان کردووە و هیچیتر نا. تاکە لایەن کە بتوانێ لێپێچینەوەمان لەگەڵدا بکات ئەو خەڵکەیە کە رۆژی 1ی تشرینی دووەم دەنگیان پێداوین".
"ئێمه سنووری كه‌سمان نه‌به‌زاندووه"
داودئۆغڵو به‌مشێوه‌یه درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و گوتی: "به‌م دواییه له‌م سنووره‌دا هه‌م له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه كه توركیاشی تێدایه، هه‌م له‌لایه‌ن رووسیاوه دژی داعش ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام دراوه. ساڵی 2012 له سنووری توركیا - سووریا فڕۆكه‌یه‌كمان خرایه خواره‌وه و فڕۆكه‌وانه‌كانمان شه‌هید بوون. پێویسته دۆستانی رووسیمان باش له‌وه تێبگه‌ن. ئێمه ئه‌وكاته ئه‌م بڕیاره‌مان دا، له‌مه‌ودوا هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك له سنووری سووریاوه بێته سنووری توركیا به هه‌ڕه‌شه وه‌رده‌گیرێت و قبووڵ ناكرێت. 2012 ئه‌مه‌مان بۆ هه‌موو جیهان راگه‌یاند، دواتر كه رووسیا بڕیاری ده‌ستێوه‌ردانی سووریای دا، له 3 و 4ی تشرینی یه‌كه‌مدا 3 جار له‌لایه‌ن فڕۆكه‌کانی رووسیاوه كایه‌ی ئاسمانی توركیا به‌زێنرا. ئه‌وكاته به دۆستانه و به‌ڕوونی به به‌رپرسانی رووسیامان راگه‌یاند، تكایه رێگا نه‌ده‌ن دووباره سنوور ببه‌زێنرێت. دیسانه‌وه به دۆستانه پێمان راگه‌یاندن، ئه‌و شوێنانه‌ی ئێوه ئۆپه‌راسیۆنی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن داعشی لێ نییه و توركمانه‌كانی تێدا ده‌ژین كه په‌یوه‌ندی مێژووییان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و پێویستییان به پارێزگاری توركیا هه‌یه. تكایه رێگه به شه‌پۆلی نوێی كۆچ مه‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئێوه هه‌زاران و ده‌یان هه‌زار ئاواره ئاراسته‌ی توركیا بكات، كاریگه‌ری راسته‌وخۆ له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا ده‌كات".
هه‌روه‌ها داودئۆغڵو باسی له لێشاوی په‌نابه‌ران بۆ توركیا كرد.
داودئۆغڵو لە کۆتاییدا گوتی: "له ئێستادا نزیكه‌ی سه‌دا 10 بۆ 15ی دانیشتوانی سووریا له توركیایه. نزیكه‌ی 2 ملیۆن و نیو په‌نابه‌رمان له‌خۆ گرتووه. توركیا به‌ته‌نها باجی قه‌یرانی سووریا ده‌دات. له یه‌كێتی ئه‌ورووپا باسی ئه‌وه‌مان كرد".