Muhammet Ali Kemal
04 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2015
ئاگری
به‌هۆی ئه‌و به‌فره‌ی که رۆژی پێشتر باریبوو، کۆشکی ئیسحاق پاشا تارای سپی پۆشی، به‌مه‌به‌ستی زیاننه‌گه‌یاندن به شوێنه‌واره‌که و ناڕهحهتنهکردنی گه‌شتیاران، له رێگه‌ی ئامێری تایبه‌تی و بێڵه‌وه، راماڵرا.
ئه‌و کۆشکه که ده‌که‌وێته حه‌وت کیلۆمه‌تری خۆرهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی دۆغوبهیازتهوه و له‌سه‌ر لووتکه‌ی شاخێک دروست کراوه، له ساڵی 1685دا ده‌ست به دروستکردنی کراوه و له‌ساڵی 1784دا ته‌واو بووه. وه‌ک دوایین گه‌وره‌ترین مۆنومێنتی سه‌رده‌می گوڵاڵه (لاله)ی ئیمپه‌راتۆریه‌تی عوسمانی ناوزه‌د ده‌کرێت. کۆشکه‌که نموونه‌یه‌کی دیار و ده‌سته‌بژێری ئه‌ندازیاری عوسمانییه له سه‌ده‌ی 18دا و له رووی هونه‌ری مێژووییه‌وه خاوه‌نی به‌هایه‌کی گرنگه و له دوو قات و 366 ژوور پێک دێت.