Mesut Zeyrek,???
08 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2019
كۆڵن – AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی كانێكی كانزایی له ویلایه‌تی ساكسۆنیا-ئانهاڵت'ی ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌ك كرێكار كه‌وتنه ژێر داروپه‌ردووی كانه داڕووخاوه‌كه.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٠٩:٠٠ ته‌قینه‌وه‌كه روویداوه له ئاكامدا دوو كه‌س برینداربوون كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته و ژماره‌یه‌ك كرێكاریش كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی كانه داڕووخاوه‌كه.
ته‌قینه‌وه‌كه له قوڵایی ٧٠٠ مه‌تری كانه‌كه‌دا روویداوه ژیانی ٣٥ له‌و ١٠٠ كرێكاره سه‌لامه‌ته كه له‌و كانه‌دا كارده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بگوازرێنه‌وه و دوو كرێكاره برینداره‌كه‌ش له ژێر چاودێری پزیشكدان.
هه‌وڵه‌كانیش ده‌ستیان پێكردووه بۆ دۆزینه‌وه و رزگاركردنی ئه‌و كرێكارانه‌ی له‌وانه‌یه له ژێر داروپه‌ردووی داڕووخاوی كانه‌كه‌دا گیریان خواردووبێت.