مەسرور بارزانی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێک بڵاودەکاتەوە
- سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە.
Arbil
ھەولێر - AA
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە.
بە پێی ھەوالێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە پەیامەکەدا ھاتووە بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد (دروودی خوای لە سەر بێت) ، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم. ھیوادارم خوای مەزن ئەم یادە پیرۆزە بکاتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و ، گەشەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر، لە نێو گشت پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان و ،سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە عێراق و ناوچەکەدا.