Ekrem Payan
16 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2019
شرنەخ -
ئه‌ندامی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، ردوان ئه‌رتاش كه ناوی لە لیستی رەساسی داواكراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیادا بوو و بڕی 300 هه‌زار لیره وه‌ك خه‌ڵات دانرابوو له ده‌روازه‌ی سنووری خابوور خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن پارێزگای شرنەخ-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه كه له ناوچه‌ی ریفی و ناوچه‌كانی شه‌ڕو پێكدادانه‌كان هه‌ن درێژه‌ی هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه ئه‌ندامی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، ردوان ئه‌رتاش كه ناوی لە لیستی رەساسی داواكراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیادا بوو و بڕی 300 هه‌زار لیره وه‌ك خه‌ڵات دانرابوو و له ریفی عێراق و سووریا چالاكی چه‌كداری به‌ڕێوه‌بردووه له ده‌روازه‌ی سنووری خابوور خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كردووه. ئه‌رتاش له دیاربه‌كره‌وه په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه كردووه.