reva haci
15 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە-AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهیم کاڵن رایگەیاند، ناوچەی ئەمنی دروستکراو لە سووریا، لەژێر کۆنترۆڵی تورکیادا دەبێت.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهیم کاڵن لە بارەی رۆژەڤی کۆبوونەوەی کابینەی وەزیران لە کۆشکی کۆماریی لە ئەنقەرە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست.
سەرەتا لەسەر دۆخی سووریا گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهیم کاڵن رایگەیاند "لەسەرەتاوە ئامانجمان لە ئیدلب هەرچییەک بووبێت، ئەمڕۆش هەر ئەوەیە. ئامانجمان دەستبەرکردنی ئاسایشی گیان و ماڵی هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیەیە".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهیم کاڵن، لەسەر پرسی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا گوتی "هەفتەی پێشوو شاندی ئەمریکی نووسراوكی ٥ ماددەییان دایە ئێمە كە ناونیشانی وابەستەیی رەسمی نیە، کە بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا پشت‌راست دەکاتەوە".
لەبارەی ئەو هەڕەشانەی ئەمریکا لەسەر پرسی ئابووری تورکیا ببوونە رۆژەڤ کاڵن گوتی "ئیتر پرسەکانی هەڕەشەی ئابووری بوونە رابردوو. ئەمڕۆ ئامانجی تر دیاری کراوە و بەم رۆژەڤە ئەرێنیەوە، بەردەوام دەبین لەکارەکانمان".
لەسەر پرسی کڕینی ئێس ٤٠٠ و پەیوەندی بە کڕینی مووشەکی پاتریۆتیشەوە کاڵن رایگەیاند "بۆ ئێمە لەنێوان کڕینی ئێس-٤٠٠ و مووشەکی پاتریۆت داهیچ پەیوەندییەکیان بەیەکەوە نییە، پەیوەست بوونی مەرجدار بە یەکێکیانەوە نابەستێتەوە".
كاڵن رایگه‌یاند كه، سهركۆمار ئه‌ردۆغان رۆژی ٢٣ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی مۆسكۆ دهكاتو لەو بارەیەوە گوتی: "سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ رووسیا تایبه‌ت ده‌بێ به لێكه‌وته‌كانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا. پرسی سووریا و هه‌موو بابه‌ته په‌یوه‌ندییداره‌كان به دوو لایه‌ن ته‌وه‌ری گفتوگۆكان ده‌بن".
ئیبراهیم کاڵن لەبارەی بەرەنگاری تیرۆریشەوە لەلایەن تورکیاوە گوتی: "توركیا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌رده‌وامی پێ ده‌دات".
کاڵن گوتیشی "توركیا به به‌كارهێنانی سیاسه‌تی نه‌رم و توند، هه‌م له سیاسه‌تدا و هه‌م له دیپلۆماسیدا، له گۆڕه‌پانه‌كه و له سه‌ر مێز ده‌مێنێته‌وه".