Mazın Asad
04 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2016
بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا و بە ھەماھەنگی پارێزگای ئیستانبوڵ و شارەوانی ئیستانبوڵ ئامادەکارییەکان بۆ میتینگی ٧ی ئاب لە ژێرناونیشانی "میتینگی دیموکراسی و شەھیدان" درێژەی ھەیە.
بەپێی راگەیەندراوێکی شارەوانی ئیستانبوڵ، ئامادەکاریی بۆ مێوانداریکردنی ٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە گۆڕەپانی یەنیکاپی دەکرێت.
پاسەکان لە کەرتی ئانادۆڵو و کەرتی ئەورووپای ئیستانبوڵ خزمەتگوزاری بۆ چوون بۆ گۆڕەپانی میتینگەکە پێشکەش دەکات. ھەروەھا لە چەند خاڵێکی دیاریکراویش ژمارەیەک پاس خزمەتگوزاری بۆ گۆڕەپانی میتینگەکە پێشکەش دەکات.
لە رێگەی دەریاییەوەش ٢٠٠ کەشتی بۆ گەیاندنی ھاووڵاتیان بۆ گۆڕەپانەکە تەرخان کراوە.
بێجگە لە تەرخانکردنی پاس و کەشتی لە کەرتی ئانادۆڵو و کەرتی ئەورووپا بۆ گۆڕەپانەکان، ھاووڵاتیان دەتوانن بە رێگەی مێترۆبوس و ھیڵەکانی مێترۆ بۆ شوێنی میتینگە بگەن.
بەھۆی میتینگەکەوە پاس و کەشتییەکان بە خۆڕایی خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات.
بۆ بەشداربووانی میتینگی دیموکراسی و شەھیدان، ١.٥ ملیۆن کڵاو و ٢.٥ ملیۆن ئاڵای تورکیا و پێنج ملیۆن شوشەی ئاو ئامادە کراوە.
ھاوکات بێجگە لە ئاودەستە جێگیرکراوەکانی گۆڕەپانەکە، ١٥٠ ئاودەستی سەفەریش جێگیر دەکرێت.
لە میتینگەکەدا ١٦ کامیرا جێگیر دەکرێت کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ پەخش دەکەن.