Fahrettin İbrahim
04 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2016
گوتەبێژی کۆشکی کرێملین دیمیری پێسکۆف لەبارەی دیداری نێوان سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند کە مەبەست لێی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو لایەنە.
دیمیری پێسکۆف لەبارەی دیداری نێوان سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین کە بڕیارە لە ٩ی ئاگۆست لە سان پێتێرسبورگ بەڕێوە بچێت گوتی: "مەبەست لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی رێکارەکانی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان دوو لایەن دەبیت.
بە بۆچوونی ئەم گوتەبێژەی کۆشکی کرێملین لە دیدارەکەدا دوولایەن چۆن و لە چ بوارێک دەکرێ پەیوەندییەکان بەهێز بکرێ، تاوتوێ دەکەن.
پیسکۆف وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە لە دیدارەکەدا پرسەکانی ئابووری تاوتوێ دەکرێ، گوتی: "پرسە سیاسییەکان ناوچە و لەسەرەوەی هەموویان قەیرانی سووریا دەخرێتە بەر باس".