Sangar Hamad Azeez
27 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2016
گوتەبێژی سەركۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن: "هەندێكجار لێرەولەوێ دەبیستین كە بانگهێشتمان دەكەن بۆ ئەوەی پێكدادانەكان رابگیرێت، ئۆپەراسیۆنەكان رابگرین. ئاراستەی راستەقینەی ئەو بانگهێشتنە دەبێت رووی لە تیرۆر بێت".
گوتەبێژی سەركۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن لە كۆشكی كۆماری وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
ئیبراهیم كاڵن گوتی: "هەندێكجار لێرەولەوێ دەبیستین كە بانگهێشتمان دەكەن بۆ ئەوەی پێكدادانەكان رابگیرێت، ئۆپەراسیۆنەكان رابگرین. ئاراستەی راستەقینەی ئەو بانگهێشتنە دەبێت رووی لە تیرۆر بێت. ئێمە بۆ پاراستنی شیرازەی كۆمەڵگا لە چالاكییەكانمان بەردەوام دەبین و داوا دەكەین كە بانگەواز لە رێكخرای تیرۆریستی و لق و پۆپەكانی بكرێت كە چەك دابنێن".
لە درێژەی گوتەكانی ناوبراو تیشكی خستەر سەر ئەوەی كە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكان گەلی كورد نییە و گوتی: "ئۆپەراسیۆنەكانی بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە هیچ كاتێك ناكاتە بەرەنگاربوونەوەی كورد، بە پێچەوانەوە پەكەكە نوێنەرایەتی كورد ناكات، هیچ پەیوەندیەكی بە كوردەوە نییە، رەنگە پەكەكە بڵێت ئێمە نوێنەرایەتی تەواوی كورد دەكەین بەڵام ئەوە پرۆپاگەندەی خۆیانە".
گوتەبێژی سەركۆماری توركیا، لەبارەی گوتەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ قایمقامەكان كە گوتبووی 'گەر پێویست بكات بابەتەكە بخەنە كەنارێكەوە' گوتی: "بەتایبەتی بینیمان لە چەند مانگی رابردوودا شارەوانیەكانیان چەند كار و چالاكی نایاساییان ئەنجام داوە، باشە ئەو چاڵانەی لێدراوە بە كامە ئامێر لێدراوە؟ هەموو كەسێك دەزانێت. مەبەستی گوتەكانی سەركۆمار ئەردۆغان بریتی بوو لەوەی كە نابێت دامودەزگاكانی حكوومەت لە دژی حكوومەت بەكاربهێنرێن".