له وان و مووش و به‌دلیس رێگای 419 گوند داخراوه
- به هۆی به‌فر و دروستبوونی ته‌م له پارێزگاكانی وان، مووش و به‌دلیس رێگاوبانی 419 گوند و ناوچه نیشته‌جێبوون به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
Van
وان - AA
به هۆی به‌فر و دروستبوونی ته‌م له پارێزگاكانی وان، مووش و به‌دلیس رێگاوبانی 419 گوند و ناوچه نیشته‌جێبوون به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن گه‌وره‌شاره‌وانی وان-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له سه‌رانسه‌ری شاردا، به هۆی به‌فر و ته‌مه‌وه رێگای هاتوچۆی 118 گه‌ڕه‌ك داخراوه.
له ناوچه‌ی چاڵدێران دوای بارینی به‌فر سه‌رمایه‌كی توند ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه كه كاریگه‌ری نه‌رێنیی كردووه‌ته له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان، به شێوه‌یه‌ك بنمیچی ماڵ و شوێنكاره‌كان به‌ستوویه‌تی و له هه‌ندێ گه‌ڕه‌كی گونده‌واره‌كاندا بۆری ئاو به‌ستوویه‌تی.
به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی رێگاوبان و گواستنه‌وه‌ی سه‌ربه ئیداره‌ی تایبه‌تی مووش، مه‌همه‌تشا شه‌نتورك له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به هۆی كاریگه‌ری به‌فر و دروستبوونی ته‌مه‌وه له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه، رێگای 217 گوند داخراوه، تیمه‌كانیش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له به‌رپرسانی رێگاوبانه‌كانی ناوچه‌كه‌وه وه‌رگیراوه، به هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر و دروستبوونی ته‌مێكی چڕه‌وه رێگای نێوان مووش-دیاربه‌كر كوڵپ و مووش-به‌دلیس موتكی به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
هه‌روه‌ها له سه‌رتاسه‌ری پارێزگای به‌دلیس رێگای هاتوچۆی 84 گوند و ناوچه داخراوه. تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگا داخراوه‌كان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن