Sayim Harmancı,Muhammet Ali Kemal
16 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2019
هەکاری- AA
ئارەزوومەندانی گرتنی فۆتۆ و وێنەی سروشت بایەخی زۆر بە ناوچەکانی نێوان چیای سومبول و چیای جیلۆ لە هەکاری کە تایبەتمەندیی دووەم بەرزترین چیای تورکیایان هەیە، دەدەن.
چیای جیلۆ کە بەرزاییەکەی چوار هەزار و ١٣٥ مەتر و چیای سومبول کە بەرزاییەکەی سێ هەزار و ٤٦٧ مەترە لە ئاستی دەریاوە، دەکەونە سەختترین ناوچەی تورکیاوە. لە ناوچەکە زیاتر لە ٣٠ لووتکە بوونیان هەیە.
ناوچەکە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا جوانییەکی دیکەی پۆشیوە و تارای سپی بەفری لەبەرکردووە. بەو شێوەیەش چیا بەرزەکان و لووتکە سەرکەشەکان، بوونەتە جێگەی ئەو کەسانەی خولیای سروشتن و ئارەزوومەندی گرتنی فۆتۆن.
پارێزگاری هەکاری، ئیدریس ئاکبییک لەوبارەیەوە رایگەیاند "چیاکان بەتایبەت بۆ هونەرمەندانی فۆتۆگرافەرمان دیمەنی بێهاوتان. دیمەنگەلێکی دڵڕفێنن کە جوانیی بێ ئەندازەیان هەیە. چیاکانی جیلۆ، سات و ئیکییاکاڵار هەموویان یەک لەیەکتر قەشەنگترن. چ بۆ شاخەوانی و چ بۆ پیاسەکردن یان وەرزشە جۆراوجۆرەکانی دیکە، رووبەرگەلی بێهاوتان".
مەرڤە ئۆزتورک کە خولیای گرتنی وێنەی سروشتە و لە ئیزمیرەوە هاتووەتە ناوچەکە ئاماژەی بەوەکرد کە دەرفەتی ئەوەی بۆ هەڵکەوتووە وێنەی سروشتی دڵڕفێنی شارەکە بگرێت و گوتی: "سروشتێکی بێهاوتا و مرۆڤگەلی زۆر باشی لێیە. کارێکی باشمان کرد کە هاتینە ئێرە".