گرنگیی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ به كاره‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو
- ١٧هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتیی ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی ئاسیا-پاسیفیك (OANA) به به‌شداری ٤٤ ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه له ٣٥ وڵاته‌وه له كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له ١٧هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتیی ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی ئاسیا-پاسیفیك (OANA)، كه له كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت، باس له‌وه كرا كه چۆن ئاژانسی ئانادۆڵو له رێگه‌ی كاره خۆنه‌ویستییه‌كانیه‌وه درۆ و پروپاگه‌نده‌ی ره‌شی رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه|په‌كه‌كه‌ی شكستپێهێناوه، كه هه‌وڵیانداوه به به‌كارهێنانی وێنه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌نجامی بده‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه كه له سیئۆل-ی پایته‌ختی كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌و وڵاته (یۆنهاپ) میوانداری ده‌كات، ٤٤ ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی ئاسیا-پاسیفیك له ٣٥ وڵاته‌وه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی‌دا هه‌ر یه‌ك له كۆنگره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی جیهانی (NAWC)، یه‌كێتیی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ده‌ریای سپی (AMAN) و فیدراسیۆنی ئه‌تڵه‌نتیك ئاژانسه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌فریقا (FAAPA) وه‌ك چاو‌دێر به‌شداری ده‌كه‌ن.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بریكاری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، محه‌مه‌د ساڵح ده‌میركان و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسه‌كه، موسته‌فا ئۆزكایا نوێنه‌رایه‌تی ئاژانسه‌كه ده‌كه‌ن.
- كاره خۆنه‌ویسته‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو دژ به رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه|په‌كه‌كه
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو ئۆزكایا، له به‌شی خستنه‌ڕووی ''راپۆرته‌كانی وڵات'' كه له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێت، باسی له كاره‌كانی ئاژانسه‌كه كرد كه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌واڵه درۆینه‌كان ئه‌نجامدراون.
ئۆزكایا باسی له‌وه كرد كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتییدا كه توركیا بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و كۆریدۆره تیرۆره‌ی هه‌وڵده‌درا له سنووری باشووری دروست بكرێت و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچه‌كه ده‌ستیپێكردووه، رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه|په‌كه‌كه به به‌كارهێنانی وێنه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو هه‌وڵی دروستكردنی هه‌واڵی درۆ و پڕوپاگه‌نده‌ی ڕه‌شی داوه و، ئاژانسی ئانادۆڵوش به كاری تایبه‌ت و خۆنه‌ویستانه شكستی به‌و هه‌وڵانه هێناوه.
- یۆنهاپ نوێنه‌رایه‌تی ده‌گرێته ده‌ست
له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی‌دا سه‌رۆكایه‌تی قۆناغی OANA له ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕمی ئازه‌ربایجان (AZERTAC)ه‌وه بۆ ماوی سێ ساڵ ده‌چێته ده‌ست یۆنیاپ و، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی OANA بۆ ٢٠١٩-٢٠٢٢ و سه‌رۆكی OANA بۆ ٢٠٢٢-٢٠٢٥ هه‌ڵده‌بژێردرێت.
له چوارچێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا چالاكی جۆراوجۆری نوێنه‌رانی میدیای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌كادیمی له‌سه‌ر ئاستی جیهان پێشكه‌ش ده‌كرێت و، كۆنفرانسێك به ناونیشانی ''ئاسته‌نگه نوێكانی به‌رده‌م كاری رۆژنامەنووسی: داهێنانی ته‌كنه‌لۆجی و كێشه‌ی متمانه'' رێكده‌خرێت.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه گشتییه‌كه ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
- لێنس راستییه‌كان ده‌ڵێت
له چوارچێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی OANAدا كه یۆنهاپ میوانداری ده‌كات، پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی له ژێر ناوی '' لێنس راستییه‌كان ده‌ڵێت'' رێكخرا و، تیایدا ئه‌و وێنانه‌ی له‌لایه‌ن ٤٤ ئاژانسی هه‌واڵ كه ئه‌ندامن له OANA له بواره‌كانی هه‌واڵی، كلتووری، ژیانی رۆژانه و دیمه‌ن نێردراون و هه‌ڵبژێردراون و به هونه‌ردۆستانی كۆریای باشوور ئاشناكران.
یه‌كێتیی ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی ئاسیا-پاسیفیك (OANA)، له ساڵی ١٩٦١دا به ده‌ستپێشخه‌ری رێكخراوی په‌روه‌رده، زانست و كلتووری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونسكۆ) دامه‌زرا، به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ری گۆڕینه‌وه‌ی هه‌واڵ له نێوان ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له ناوچه‌یه‌كدا كه زیاد له نیوه‌ی دانیشتوانی زه‌وی تێدایه.
ئاژانسی ئانادۆڵو له ساڵی ١٩٧٨دا بووه ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی ئاسیا-پاسیفیك (OANA)ه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن