Muhammet Kurşun
08 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2019
تاران – AA
له ئاكامی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه به گوڕی ٥،٩ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵاتی له باكووری ئێران هه‌ژاند، شه‌ش كه‌س بوونه قوربانی و زیاتر كه ٣٠٠ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.
ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌ناسی زانكۆی تاران رایگه‌یاند بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٥،٩ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر كاتژمێر ٠٢:١٧ به‌كاتی ئێران پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ژاند، چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه شاری ته‌رك بووه و هه‌شت كیلۆمه‌تر له ناخی زه‌ویدا روویداوه.
ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران رایگه‌یاند له ئاكامی ئه‌م بوولهمهرزهیهدا شه‌ش كه‌س بوونه قوربانی و زیاتر كه ٣٠٠ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.
بوومه‌له‌رزه‌كه له پارێزگاكانی گیلان، زه‌نجان، ئه‌رده‌بیل و قه‌زوین هه‌ستی پێكراوه.