Emre Aytekin
27 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2018
پانمونجۆم/ئه‌نقه‌ره - AA
له لووتكه‌ی مێژوویی كه تیایدا سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆن-ئون و سه‌رۆكی كۆریای باشوور، موون جای-ئین، له گوندی ئاگربه‌ستی پانمونجۆم كۆبوونه‌وه كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو وڵات، بڕیاری ئاشتیی درا.
سه‌ركرده‌ی هه‌ردوو وڵات، له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا كه پاش لووتكه‌كه بڵاویان كرده‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كان له‌پێناو به‌ته‌واوه‌تی داماڵینی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا له چه‌كی ئه‌تۆمیی و ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی ئێستا هه‌یه بكرێته رێككه‌وتنێكی ئاشتیی درێژخایه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "هه‌ردوو سه‌ركرده له‌به‌رده‌م گه‌لی كۆری 80 ملیۆنی و هه‌موو جیهاندا به‌فه‌رمی رایده‌گه‌یه‌نن كه له نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریادا جه‌نگێكی له‌و شێوه‌یه رووناداتەوە و، قۆناغێكی نوێی ئاشتیی كراوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه هه‌ردوو وڵات دڵنیایی ده‌ده‌ن له پابه‌ندبوونیان به به‌ڵێننامه‌ی هێرش نه‌كردن و، دژ به یه‌كتری هێز به‌كارناهێنن، له‌گه‌ڵ چهكداماڵیندا كۆتایی به بارگرژیی سه‌ربازیی ده‌هێنن و، به پراكتیكی بنیاتی ئاشتیی ده‌نێن.
له راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا سه‌ركرده‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه "باشوور و باكوور، دڵنیایی بە بهرامبهریانداوه له ئامانجی به ته‌واوه‌تی داماڵینی نمچهدوورگهی كۆریا له چه‌كی ئه‌تۆمی".
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی و چوار قۆڵی بكرێت كه ئه‌مریكا و چین-یشی تێدا بێت و جه‌نگی كۆریا به فه‌ڕمی كۆتایی پێبێت و، ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی ئێستا هه‌یه بكرێته رێككه‌وتنێكی ئاشتیی درێژخایه‌ن.
له ساڵی 1953ه‌وه ئاگربه‌ست له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژووكرا، به‌ڵام له‌و ساڵه‌وه تا ئێستا هێشتا جه‌نگ به‌فه‌رمی هه‌یه.