Fuat Kabakçı,Mohammed Baqi Hussein
27 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2018
سیئۆل - AA
سه‌رۆكی كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئون و سه‌رۆكی كۆریای باشوور موون جای ئین له‌گوندی هاوبه‌شی سنووریی نێوان هه‌ردوو وڵات پان مون جۆم كۆبوونه‌وه.
كاتژمێر 6:40 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی كیم به‌ره‌و سنووری وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێكه‌وت تا چاوی به موون بكه‌وێت كه كه‌مێك پێشتر گه‌یشتبووه سنووره‌كه.
ئه‌م دیداره سێیه‌م دیداره له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تیدا كه له‌دوای جه‌نگی 1950-1953ی كۆریاوه ئه‌نجامدراوه و كیم بووه یه‌كه‌م سه‌رۆكی كۆریای باكوور كه پێینابێته خاكی كۆریای باشووره‌وه.
دوای بهیهكگهیشتنیان كیم و موون له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وانانه‌وه وێنه‌یان گیرا.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی پێشتری به‌رپرسانی كۆریای باشوور، بڕیاره له دیداره‌كه‌ی كیم و مووندا بابه‌تی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو كۆریا، باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو كۆریا و پاككردنه‌وه‌ی نیوهدورگهكه له چه‌كی ئه‌تۆمی تاوتوێ بكرێت.
دوای گفتوگۆیه‌كی كورت له‌نێو خانه‌ی ئاشتی كه ده‌كه‌وێته به‌شی كۆریای باشووری گوندی پانمونجۆمی هاوبه‌شه‌وه، كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كه كاتژمێر 10:30ی پێشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی ئه‌و وڵاته ده‌ستیپێكردووه.
بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌كه لایه‌نه‌كان به‌جیاجیا نانی نیوه‌ڕۆ بخۆن و دواتر دووباره كۆببنه‌وه و پێكه‌وه نه‌مام بنێژن.
له‌ته‌نیشت ئه‌و نه‌مامه‌ی كه به خاكی هه‌ردوو وڵات ده‌نێژرێت، له‌سه‌ر به‌ردێكیش ده‌نووسرێت، "لێره‌دا ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی ده‌چێنین".
بڕیاریشه به‌رله كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌دوای كۆبوونه‌وه یهكڕۆژییهكه، هه‌ردوو سه‌ركرده پێكه‌وه پیایهسهك بكه‌ن و گفتوگۆیه‌كی كورت ئه‌نجامبده‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به خوانێكی ئێواره له‌سه‌ر شه‌ره‌فی موون جای ئین كۆتایی دێت.