Muhammed Bilal Kenasari,Mohammed Baqi Hussein
13 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2018
واشنتۆن - AA
له‌باره‌ی ئه‌و نامه‌ی دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئون له سه‌نگاپور له‌مانگی حوزه‌یراندا، كیم ئاراسته‌ی تره‌مپ كردبوو، تره‌مپ رایگه‌یاند، "تێبینییه‌كی زۆر باش له سه‌رۆكی كۆریای باكووره‌وه. پێشهاتی نایاب تۆماركراوه".
تره‌مپ نامه‌كه‌ی كیمی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ری نووسیویه‌تی، "تێبینییه‌كی زۆر باش له سه‌رۆكی كۆریای باكووره‌وه. پێشهاتی نایاب تۆماركراوه".
له‌ده‌قی نامه‌كه‌ی كیمدا هاتووه،
"به‌ڕێز سه‌رۆك، ئه‌و كۆبوونه‌وه گرنگه‌ی 24 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له سه‌نگاپور له‌گه‌ڵ ئێوه ئه‌نجامماندا و ئه‌و به‌یاننامه هاوبه‌شه‌ی واژوومانكرد، به‌ڕاستی ده‌ستپێكی گه‌شتێكی گرنگه. ده‌مه‌وێت خۆشحاڵیی خۆم لهبارهئ ئه‌و وزه و هه‌وڵه نائاساییه‌ی ئێوه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و جێبه‌جێكردنی به‌یاننامه‌كه نیشانتانداوه، ده‌رببڕم. به‌ڕێز سه‌رۆك، زۆر باوه‌ڕم به‌وه‌یه كه ئه‌و هه‌وڵه راستگۆیانه‌ی من و ئێوه و ئه‌و تێڕوانینه بێوێنه‌ی نیشانماندا، به‌م نزیكانه له په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆریای باكوور و ئه‌مریكادا میوه‌ی خۆی ده‌به‌خشێت".
بۆ یه‌كه‌مجار تره‌مپ و كیم 12ی حوزه‌یران له سه‌نگاپور كۆبوونه‌وه.