İdlib
ئیدلیب - AA
له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوودا له سووریا، له‌ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و گرووپه چه‌كداره‌كاندا، 214 كه‌س كوژراون.
ناوه‌ندی عومرانی سووری بۆ لێكۆڵینه‌وه، له‌راپۆرتێكیدا له‌باره‌ی حاڵه‌تی كوشتنه‌وه كه له سووریا رووی له هه‌ڵكشان كردووه، رایگه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 214 حاڵه‌تی كوشتن له‌ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و گرووپه چه‌كداره‌كاندا تۆماركراوه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، زۆرترین حاڵه‌تی كوشتن له ئیدلب دوای ئه‌و له حه‌له‌ب، ده‌رعا، حه‌ما، حومس و دیمه‌شقی پایته‌خت تۆماركراوه به‌پێی ریزبه‌ندییه‌كه‌یان.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، گرووپه سه‌ربازییه‌كان زۆرترین جار كراونه‌ته ئامانج و له‌نێویاندا هه‌یئه ته‌حریر شام 82 جار و خه‌ڵكی سڤیلیش 53 جار كراونه‌ته ئامانج له حاڵه‌ته‌كانی كوشتندا.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی كوشتن له‌ڕێگه‌ی، نارنجۆك، په‌لامار به بۆمبی ته‌وقیتكراو، به‌كارهێنانی مین، په‌لاماری خۆكوژی، به‌كارهێنانی چه‌ك و رفاندنه‌وه ئه‌نجامدراون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن