Gamze Türkoğlu Oğuz
28 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری زۆره سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون كاری دروست ئه‌نجامبدات بۆ ئاشتی.
دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاندووه، شه‌وی رابردوو له سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ-ه‌وه زانیاریی ئه‌وه‌ی پێگه‌یشتووه كه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور زۆر باش به‌ڕێوه‌چوو و په‌یامی ئه‌وه‌ی پێگه‌یشتووه كه كیم جۆنگ ئون، چاوه‌ڕوانی دیداره له‌گه‌ڵیدا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ساڵانێكی زۆر هه‌مووان پێیان وابووه ئه‌گه‌رێكی كه‌میش نییه بۆ پاككردنه‌وه‌ی نیمچە دوورگه‌ی كۆریا له چه‌كی ناوكی و بەدیهێنانی ئاشتی و نووسیویه‌تی، "ئێستا ئه‌گه‌ری زۆره كیم جۆنگ ئون كارێكی دروست بۆ گه‌له‌كه‌ی و مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامبدات، چاوه‌ڕوانی دیداریم".
له لایه‌كی دیكه‌وه دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه داوه، به‌م ماوه‌یه‌دا به‌داخه‌وه ده‌بێت هه‌رچۆنێك بووبێت سزاكان به‌رده‌وامبن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون له‌كۆتایی مانگی نیسانی داهاتوودا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باشوور، موون جای ئین و مانگی ئایاریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كۆبێته‌وه.