Burak Karacaoğlu,Eşref Musa
28 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2018
ئیدلب - AA
شه‌شه‌مین كاروانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به زۆر ناچاركرابوون غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو له لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانانییه‌وه، جێبهێڵن، گهیشتە پارێزگای حه‌ما.
به پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات له ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه به گره‌نتیی رووسیا به‌ڕێوه‌چوون، راگواستنی دانیشتوانی هه‌ریه‌ك له عه‌ربین، زه‌مه‌لكا و عه‌ین ترما لە غوته‌ی خۆرهه‌ڵات درێژه‌ی هه‌یه.
دوو كاروانی یه‌كه‌م، ئه‌و كه‌سانه‌ی دهربازكردبوو كه ناچاركرابوون شارۆچكه‌ی حه‌رستا جێبهێڵن، دوای ئه‌وه پرۆسه‌ی راگوستنی دانیشتوانی عه‌ربین، زه‌مه‌لكا و عه‌ین ترما ده‌ستیپێكردبوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كاروانی شه‌شه‌م كه ٥٧ پاس و چوار ئۆتۆمبیلی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش، پێكهاتبوو، سێ هه‌زار و ٢٤١ كه‌سیان له نه‌خۆش، بریندار و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن، راگواستبوویهوه، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه پارێزگای حه‌ما.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاروانه‌كه له حه‌ماوه به‌ره‌و ناوه‌نده‌كانی حه‌واندنه‌وه‌ی كاتیی له خۆرئاوای حه‌له‌ب و ئیدلب بچێت كه به‌ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌یه.