Saadet Firdevs Aparı
26 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2022
سیئۆل-AA
تەلەڤیزیۆنی فەرمیی کۆریای باکوور، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی "جۆری نوێ"ی مووشەکی بالیستیی کیشوەربڕ (ICBM) پشتڕاستدەکاتەوە.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەبینرێت تاقیکردنەوەی مووشەکەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ-ئون بەڕێوەدەچێت.
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە کیم، بە چاکەتێکی چەرم و چاویلکەیەکی ههتاوهوه لەگەڵ بەرپرسەکان دەردەکەوێت و بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکە تەماشای کاتژمێرەکەی دەستی دەکات.
کیم جۆنگ-ئون دوای ههلدانی مووشەکەکە زۆر بە دڵخۆشی دەردەکەوێت و لەلایەن بەرپرسە سەربازییەکانەوە بەچەپڵە لێدان رێزی لێدەگیرێت.
گرتە ڤیدیۆییەکەی کیم، لە میدیای نێودەوڵەتی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بە "فیلمی ئاکشنی پلە سێ" وێنا کرا و بووە جێگەی گاڵتە پێکردن.
ھەندێک لە بەکارھێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆکەیان بە فیلمی "Top Gun" وێناکرد و ھەندێکیشیان گۆرانیی "Gangnam Style"ی گۆرانیبێژی کۆریی باشوور (PSY)یان خستووەتەسەر ڤیدیۆکە و ناویان لێناوە "Pyongyang Style".
- تاقیکردنەوەی مووشهكه بالیستییهكه
کۆریای باکوور بڵاویكردهوه، ئەو مووشەکە نوێیەی دوێنێ تاقیکردووەتەوە "جۆری نوێ"ی مووشەکی (ICBM) بالیستیی کیشوەربڕ بووە.
ئەوەش راگەیەندرابوو کە ئەم مووشەکە "بۆ یەکەم جارە ههڵدهدرێت" و ههڵدانهكه بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ-ئون بەڕێوەچووە.
کۆریای باشوور ئەوەی راگەیاندبوو کە مووشەکەکەی دوێنێی کۆریای باکوور زیاتر لە ھەزار و ٨٠ کیلۆمەتر لە بەرزایی شەش ھەزار و ٢٠٠ کیلۆمەتر فڕیوە.