Fuat Kabakçı
03 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2018
په‌كین - AA
چین بانگه‌وازی له ئه‌مریكا، كۆریای باكوور و کۆریای باشوور كرد، ئه‌و هه‌له‌ی كه به سه‌ختی ده‌ستیانكه‌وتووه، باش هه‌ڵیبسه‌نگێنن.
راوێژكاری ده‌وڵه‌ت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، ڤانگ یی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له په‌كینی پایته‌خت رایگه‌یاند، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون له‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باشوور، موون جای و مانگی داهاتووش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ چاوپێكه‌وتن ئه‌نجامده‌دات.
ڤانگ یی رایگه‌یاند، به‌م دواییه گۆڕانكاریی گرنگ له‌باره‌ی نیمچه دوورگه‌ی كۆریاوه روویداوه و هیوای خواست، هه‌موو لایه‌نه‌كان سه‌رله‌نوێ دانوستان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و ئه‌م هه‌لی دیالۆگه كه به‌سه‌ختی ده‌ستیانكه‌وتووه، باش هه‌ڵیبسه‌نگێنن.
راوێژكاری ده‌وڵه‌ت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پشتگیریی به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو كۆریا ده‌كه‌ن و هیوادارن دیداری نێوان سه‌ركرده‌ی هه‌ردوو وڵات كه بڕیاره ئه‌م مانگه ئه‌نجامبدرێت، به‌ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌نجامی ئه‌رێنیی هه‌بێت.
ڤانگ یی گوتی: "هیوادارین دیداری سه‌ركرده‌ی ئه‌مریكا و كۆریای باكووریش به بێ خه‌وش به‌ڕێوه‌بچێت".
راوێژكاری ده‌وڵه‌ت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، ڤانگ یی راشیگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت لایه‌نه‌كان له‌یه‌كتر تێبگه‌ن و متمانه له‌نێوانیاندا بنیاتبنێن.
ڤانگ یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا و دیالۆگی ئاشتی جێگای ئومێده و بانگه‌وازی له لایه‌نه‌كان كرد فاكته‌ره ده‌ره‌كییه‌كان وه‌لابنێن و رێڕه‌وی دیالۆگ و دانوستان بگرنه‌به‌ر.