Mazın Asad
03 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2018
منبج/ئەنقەرە - AA
ئەمریکا لە بەری رۆژئاوای رووباری فورات لە شارۆچکەی منبج ژێرداگیرکاری رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە دوو بنکەی سەربازیی نوێ دروست دەکات.
بە پێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی منبج دەستی کەوتووە، ئەمریکا لە باشووری رۆژھەڵاتی گوندی دادات باکووری شارۆچکەی منبج، بنکەیەکی سەربازیی دادەمەزرێنێت و خاڵی چاودێری لە ناوچەکە فراوانتر دەکات.
سوپای ئەمریکا بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەکی زۆر لە پێداویستی و ئامێری بیناسازی رەوانەی ناوچەکە کردووە.
بنکە سەربازییەکە تەنھا ھەشت کلیۆمەتر لە ھێڵی نێوان شارۆچکەی جەرابلوس ناوچەی قەڵغانی فورات و شارۆچکەی منبج دوورە.
بنکە سەربازییەکەی دیکەی ئەمریکا تەنھا چوار کلیۆمەتر لە بەرەی شەڕ دوورە.
ئەو بنکەیە دەکەوێتە باشووری گوندی دادات. سەربازانی ئەمریکا لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی بە ناوی نوایمیە جێگیربوون و کاری دروستکردنی بنکەکە لە ئەستۆدەگرن.
لەگەڵ تەواوبوونیدا دەبێتە نزیکترین بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەی قەڵغانی فورات.
- ئەمریکا ھێزی پشتیوانی گواستبووەوە
دوای ئەوەی تورکیا ئاماژەکانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر منبج چڕکردەوە، سوپای ئەمریکا دوو رۆژ لەمەوبەر ھێزی پشتیوانی بۆ ناوچەکە گواستەوە.
بەم پێیەش ٣٠٠ سەربازیی ئەمریکی بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بۆ ناوچەکە ھاتن.
لە ئێستادا ئەمریکا لە ھێڵی سنووری ناوچەی قەڵغانی فورات ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ناوچەی توھار، ھیلڤاجی و دادات سێ خاڵی چاودێری ھەیە.