Emel Öz Gözellik,Mohammed Baqi Hussein
27 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی له‌نێوان كۆریای باكوور و باشووردا ئه‌نجامدراوه و شتی باش تێیدا روویداوه.
تره‌مپ له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاندووه، دوای ساڵێكی پڕ له تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی و مووشه‌كی كیشوه‌ربڕ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی له‌نێوان كۆریای باكوور و باشووردا به‌ڕێوه‌چوو و نووسیویه‌تی، "شتی باش رووده‌ده‌ن به‌ڵام ته‌نها كات نیشانیان ده‌دات".
تره‌مپ هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، "جه‌نگی كۆریا كۆتایی دێت. ئه‌مركیا و خه‌ڵكه ناوازه‌كه‌ی، كۆریاش پێویسته شانازییان پێوه‌بكات".
سه‌رۆكی كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئون و سه‌رۆكی كۆریای باشوور موون جای ئین، ئه‌مڕۆ له گوندی هاوبه‌شی سنووری پانمونجوم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژووییان ئه‌نجامدا و تێیدا بڕیاری ئاشتییان دا.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شی سه‌ركرده‌ی هه‌ردوو وڵات‌دا، راگه‌یه‌نراوه كه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌به‌ر پاككردنه‌وه‌ی نیوه‌دورگه‌ی كۆریا له چه‌كی ئه‌تۆمی، درێژه‌دان به ئاگربه‌ست و ده‌ستپێكردنی دانوستانی ئاشتی.
ئه‌و دوو وڵاته هه‌رچه‌نده له ساڵی 1953دا ئاگربه‌ستیان راگەیاندووە، تا ئێستاش له‌حاڵه‌تی جه‌نگدان.