Zana Natık Kerem
27 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2018
رامەڵڵا ــ AA
راگەیەنرا كە لە چەند ناوچەیەكی كەناری رۆژئاوا، رووبەڕبوونەوە و پێكدادان لە نێوان هاووڵاتییانی فەڵەستینی و سوپای ئیسرائیل روویداوە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، رووبەڕووبوونەوە و پێكدادانەكان لە دەروازەی شارۆچكەی بیتا لە پارێزگای نابلس لەو كاتەدا روویداوە كە سوپای ئیسرائیل هەوڵیداوە بڵاوە بە خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی بكات كە خۆپیشاندانێكیان وەك پیشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی گەڕانەوەی گەورە لە كەرتی غەززە رێكخستبوو.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو هەروەها گوتی: "لە میانی رووبەڕووبوونەوە و پێكدادانەكاندا، سوپای ئیسرائیل گوللـەی راستەقینە و پلاستیكی لەگەڵ گازی فرمێسك رێژیان بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی فەڵەستین بەكارهێناوە".
بە گوتەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، بە هەمان شێوە لە شارۆچكەكانی، كەفر قدوم سەربە پارێزگای نابلس و گەڕەكی باب زاوییە ناوەڕاستی شاری خەلیل، گەڕەكی نەبی ساڵح، بلعین و نعلین لە پارێزگای رامەڵڵا رووبەڕووبوونەوەو پێكدادان لە نێوان هاووڵاتییانی فەڵەستین و سوپای ئیسرائیل روویداوە.
خۆپیشاندانی گەڕانەوەی گەورە لە 30ی ئاداری مانگی رابردوو لە سنووری نێوان كەرتی غەززە و ئیسرائیل دەستی پێكردبوو كە لە میانیدا رووبەڕووبوونەوە و پێكدادان لە نێوان هاووڵاتییانی فەڵەستین و سوپای ئیسرائیل روویداو بە هۆیەوە 42 هاووڵاتی فەڵەستین كوژراون و بە هەزارەهای دیكەش بریندار بوون.